ئاوات شێخ جه‌ناب: شەڕی مووچەی مووچەخۆران دەکەین

‌ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێم

وێستگه‌نیوزـ

وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت سەرجەم داواکارییەکانی عێراقیان جێبەجێ کردوە و لیستەکانی مووچەخۆرانیان بە دروستی ناردوە بۆ بەغدا.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان  بە كه‌ی ئێن ئێن-ی راگەیاند: لە دواكۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران باسی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵ كراوە و بڕگەیەكیش بۆ دابەشكردنی مووچە تەرخانكرا، بەكۆی دەنگی وەزیرانی سەرجەم لایەنە سیاسییەكان بڕیاردراوە مامەڵەی بەغدا لەگەڵ هەرێمی كوردستان رەت بكرێتەوە.

سەبارەت بە نەناردنی مووچە فەرمانبەرانی هەرێم وتیشی: "مامەڵەكردنی وەزارەتی دارایی بەرامبەر بە مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان پێچەوانەی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵیە، بڕیارەكەی دادگا باسی لە ئەوە كردووە سەرجەم مووچەخۆرانی عێراق بەهەرێمی كوردستانەوە بەیەك جۆر مامەڵەیان لەگەڵ بكرێت".

وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان روونیكردەوە؛ بۆ دابەشكردنی مووچە سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان پێویستمان بەبڕی زیاتر لە 940 ملیار دینارە، بەڵام بەغدا 560 ملیار دیناری رەوانەی هەرێمی كوردستان كردووە، كە ئەوەش  مووچەی شەهیدان و دامەزراوە ئەمنییەکان و مووچەی هەر سێ سەرۆكایەتییەكە و 307 هەزار ئەندامی دەزگا ئەمنییەكان نەناردوە.

لەسەر ناردنی لیستی مووچەی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق وەزیری دارایی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، وەزارەتی دارایی سەرجەم لیستەكانی بۆ بەغدا ناردووە و لەلایەن تەیف سامی، وەزیری داراییەوە بەبێ كێشەیە ناوبراوە، وەزارەتی دارایی هیچ پاساوێكی نەناردنی مووچەی بۆ عێراق نەهێشتوەتەوە.

ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان راشیگەیاند: داهاتی ناوخۆ 374 ملیار دینار، بەڵكو بەشێكی داهاتەكە لەناو فەرمانگەكاندا چەكە و كاش نییە،  بەشێكی دیكەی كە وەك داهات ئەژمار دەكرێت، بەڵام بەشێوەی قەرزی ئاو و كارەبا و قەرزەكانی دیكەیە كەلەلای هاووڵاتیانە و بەشێوەی كاش ناگەڕیتەوە بۆ خەزێنەی حكومەتی هەرێمی كوردستان.


PM:09:29:15/03/2024


ئه‌م بابه‌ته 1344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت