باوک و کوڕێک بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا

‌دیمه‌نێك له‌ رووداوه‌كه‌

وێستگه‌نیوزـ

لە ئەنجامی رووداوێكی هاتوچۆدا لە نزیك شەقڵاوە، چوار كەس بوونە قوربانی كە دوو لە قوربانییەكان كەسانی ناسراوی ناوچەی شەقڵاوەن. 

موحسین قەسرۆكەیی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی نەخۆشخانەی فێركاری شەقڵاوە رایگەیاند، بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە لە مەفرەقی مامە جەلكە - نزیك شەقڵاوە، وەستا عیماد، خاوەنی چێشتخانەی عیماد لە شەقڵاوە لەگەڵ كوڕەكەی یوسف عیماد، بەهۆی رووداوەكە گیانیان لە دەست دا. 

 وتیشی: "جگە لە گیان لە دەستدانی ئەم كوڕ و باوكە، دوو برینداری تریش بەهۆی رووداوەكە هەن".


PM:07:12:15/03/2024














ئه‌م بابه‌ته 1064 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت