واده‌ی راگه‌یاندنی بریارێكی دیكه‌ی دادگای فیدڕاڵیی عێراق بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی موچه‌خۆرانی هه‌رێم دیاریكرا


وێستگه‌نیوزـ

بریاره‌ یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو 17ی شوباتی 2024، دادگای‌ باڵای‌ فیدراڵی‌ عێراق دوا بڕیار لە بارەی‌ سکاڵایەک بدات کە لە دژی‌ راگرتنی‌ پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ فەرمانبەرانی‌ هەرێم تۆمارکراوە.

سکاڵاکە لەلایەن نۆ فەرمانبەری‌ هەرێمی‌ کوردستانەوە لە دژی‌ سەرۆکی‌ حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان، وەزیری‌ دارایی و ئابووری‌ هەرێمی‌ کوردستان تۆمارکراوەو سکاڵاکاران داوا دەکەن سکاڵالێکراوان ناچار بکەن بە جێبەجێکردنی‌ تەواوەتی‌ یاسای ژمارە 22ی‌ ساڵی‌ 2008ی‌ مووچەی‌  فەرمانبەرانی‌ دەوڵەت و کەرتی‌ گشتی‌ و هەڵوەشاندنەوەی‌ ئەو بڕیارەی‌ دەرکراون بۆ راگرتنی‌ بەرزە مووچەی‌ فەرمانبەرانی‌ هەرێمی‌ کوردستان. 

لە یەکی‌ کانوونی‌ دووەمی‌ 2016، وەزارەتی‌ دارایی و ئابووریی هەرێم به‌ ده‌ركردنی رێنماییه‌ك پلە بەرزکردنەوەی‌ فەرمانبەرانی‌ راگرت، بەڵام ئەو رێنماییه‌ وەزارەکانی‌ پێشمەرگە و ناوخۆ و ئەنجومەنی‌ باڵای‌ دادوەری‌  نەگرتوه‌ته‌وه‌و تائێستاش پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌یان به‌رده‌وامه‌.


PM:03:44:15/03/2024


ئه‌م بابه‌ته 2796 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت