نووسینگه‌كه‌ی: سودانی سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه ناكات
وێستگه‌نیوز-
نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند كه ناوبراو به‌ھه‌ندێك ھۆكاری تایبه‌ت ناتوانێت له مه‌راسیمی یادكردنه‌وه‌ی كیمیابارانی ھه‌ڵه‌بجه ئاماده‌بێت.
د. موسه‌ننا ئه‌مین په‌رله‌مانتاری یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه نووسینگه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وه‌ڵامی داواكارییه‌كی ده‌داته‌وه و داوای لێبوردن ئه‌كات كه به‌ھه‌ندێك ھۆكاری تایبه‌ت ناتوانێت له‌مه‌راسیمی یادكردنه‌وه‌ی كیمیابارانی ھه‌ڵه‌بجه ئاماده‌بێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "د.موسه‌ننا ئه‌مین داوای كردووه یه‌كێك له وه‌زیره‌كانی كابینه‌كه‌ی ئاماده‌بێت له‌مه‌راسمیه‌كه‌دا".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "تائێستا نازانرێت ئه‌گونجێت وه‌زیرانی كابینه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران ئاماده‌ئه‌بن له‌و مه‌راسیمه‌دا".
پێشتر و له 4ی ئاداردا د.موسه‌ننا ئه‌مین رایگه‌یاندبوو كه "سەرۆک وەزیرانی عێراق دە‌كات وەڵامی داوایەکی داوە‌تە‌وە‌و بڕیارە لە 2024/3/16 سەردانی هەڵەبجە بکات و خزمەتێکی تایبەتی پێ بکات".
PM:10:16:14/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 896
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت