له نزیك وه‌زاره‌تێكی ئه‌فغانستان ته‌قینه‌وه روویدا و تالیبان كوژراوی هه‌یه
وێستگه نیوزـ
له كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان و له نزیك وه‌زاره‌تی گه‌یاندن و ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری سه‌ربه حكومه‌تی تالیبان ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا، لایه‌نه هێرشبه‌ره‌كانیش ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری تالیبان له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا كوژران و برینداربوون.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه ئاژانسی ئامانج نیوز، كه ئاژانسێكی سه‌ربه‌خۆی ئه‌فغانستانه، ئاشكرایكرد كه ته‌قینه‌وه‌كه له ناوه‌ڕاستی كابولی پایته‌خت بووه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی تالیبان دوای ته‌قینه‌وه‌كه رێگا سه‌ره‌كییانیان بڕیوه، چونكه كوژراو و بریندار له ته‌قینه‌وه‌كه كه‌وتوه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، به‌ره‌ی مقاومه‌ی ئه‌فغانیی ئۆپۆزسیۆن كه ئه‌حمه‌د مه‌سعود-ی فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی و سیاسیی ئه‌فغانستان سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، به‌رپرسیارێتیی خۆی له ته‌قینه‌وه‌كه راگه‌یاندوه‌و له چه‌ناڵی خۆیان له ته‌له‌گرام ئاشكرایانكردوه كه توانیویانه 5 ئه‌ندامی تالیبان بكوژن و دوای دیكه‌ش بریندار بكه‌ن.
PM:09:01:14/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 644
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت