فراكسیۆنی یه‌كگرتوو سه‌باره‌ت به مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم داواكارییه‌كی بەپەلە ئاراسته‌ی سودانی ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان داوا له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كات به‌په‌له داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان رابسپێرێت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم پرۆسه‌ی جێگیركردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ته‌واو بكه‌ن تا له‌وه زیاتر مووچه‌كانیان دوانه‌كه‌وێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 14ی ئاداری 2024، د. جه‌مال كۆچه‌ر سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد سه‌باره‌ت به مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم.
له سه‌ره‌تای نامه‌كه‌دا هاتووه كه "سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی (45) ڕۆژ و چوونه‌ناو مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم تا ئێستا مووچه‌ی مانگی دوویان وه‌رنه‌گرتووه".
د. جه‌مال كۆچه‌ر ده‌ڵێت: "هه‌رچه‌نده به‌ره‌و كۆتایی مانگی ره‌مه‌زان و مانگی سێ هه‌نگاو ده‌نێین، به‌ڵام تائێستا هیچ هه‌نگاوێكی كرده‌یی بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی سه‌باره‌ت به پێویستی جێگیركردن "توطین"ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نابینین بۆ ئه‌م مانگه".
ده‌شڵێت: "داواتان لێده‌كه‌ین به‌خێرایی داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان رابسپێرن تا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرۆسه‌ی جێگیركردن "توطین"ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ته‌واو بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ مانگی سێیه‌م دوا نه‌كه‌وێت".
ئاشكراشیكردووه كه "دۆخی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم سه‌خت بووه و ئیتر ته‌حه‌مول ناكرێ".
ئاراسته‌كردنی ئه‌م نامه‌یه بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كاتێكدایه كه هه‌رچه‌نده ئه‌مڕۆ 14ی ئاداره، به‌ڵام تا ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم مووچه‌ی مانگی شوباتی فه‌رمانبه‌رانی دابه‌ش نه‌كردووه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕا ئه‌وه‌ی مووچه‌ی سێ مانگی كۆتایی ساڵی رابردوو 2023یان وه‌رنه‌گرتووه، واتا له ماوه‌ی 5 مانگ و 14 رۆژدا فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ته‌نها مووچه‌ی یه‌ك مانگیان وه‌رگرتووه.
PM:08:07:14/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 2780
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت