نرخی نه‌وت و زێڕ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبوونه‌وه
وێستگه‌نیوزـ
نرخی نه‌وتی خاو و برێنت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو روویان له به‌رزبوونه‌وه كرد و نرخی زێڕیش به‌راورد به دوێنێ به‌رزبوه‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 14ی ئاداری 2024، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌رزبووه‌وه بۆ 84 دۆلار و 11 سه‌نت، له‌كاتێكدا دوێنێ به 82 دۆلار و 53 سه‌نت فرۆشرا.
هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به‌رزبووه‌وه بۆ 79 دۆلار و 85 سه‌نت، له‌كاتێكدا دوێنێ به 78 دۆلار و 17 سه‌نت فرۆشرا.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ له بازاڕه‌كانی جیهان یه‌ك ئۆنسه زێڕ به‌رزبوه‌وه بۆدوو هه‌زار و 171 دۆلار، له‌كاتێكدا دوێنێ به دوو هه‌زار و 160 دۆلار بوو.
چاودێرانی ئابووریش ئەم بەرزبوونەوەیەی نرخی نەوت دەگەڕێننەوە بۆ، کەمبوونەوەی نەوتی خاو لە کۆگاکانی ئەمریکادا و زۆربوونی خواستی جیهانی لەسەر نەوتی خاو.
لەلایەکی دیکەشەوە رۆژی رابردوو، فرۆکە بێ فرۆکەوانەکانی ئۆکرانیا، یەکێک لە پاڵاوگە گەورەکانی نەوتی روسیایان کردە ئامانج بە ناوی روسنفت، کە ئەو هێرشە بەیەکێک لە هێرشە بەهێزەکانی ئۆکرانیا دانرا لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا ، ئەوەش راستەوخۆ کاریگەری خێرای لەسەر نرخی نەوتی خاو دروست کرد.
ماوەی شەش مانگە، جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیل و گرژیەکانی دەریای سوور لەنێوان ئەمریکا و وڵاتانی هاوپەیمانی و گروپە لەیاسا دەرچووەکانی یەمەن سەری هەڵداوە، ئەو گروپە لەیاسا دەرچووانە هێرشدەکەنە سەر کەشتییەکانی گواستنەوەی نەوت لە دەریای سور و ئەوەش بووەتە هۆی بەرزی نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکاندا بۆ سەروو 80 دۆلار.
AM:08:37:14/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 964
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت