تەیف سامی، له‌ناو كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان: حکومەتی هەرێم پابەند نییە بە یاسای خانەنشینیی عێراق


وێستگه‌و نیوزـ

له‌سه‌ر بانگهێشتی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌، كۆبونه‌وه‌ی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لەگەڵ لیژنەكه‌ لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ده‌ستیپێكرد و وەزیری دارایی عێرق وتویەتی: حکومەتی هەرێم پابەند نییە بە یاسای خانەنشینیی عێراق.

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە سەر سێ پرسی جیاواز وەزیری دارایی حکومەتی عێراقی بانگهێشتی پەرلەمان کردووە كه‌ یه‌كێكیان تایبەتە بە مووچەی مووچەخۆران و پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی عێراق.

بریاره‌ لە کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی و وەزیری دارایی حکومەتی عێراق پرسی مووچەی مووچەخۆران و هۆکاری نە ناردنی پشکی بوودجەی هەرێمی کوردستان دەخرێتە بەرباس.

هەر لە کۆبوونەوەدا گفتوگۆ لە سەر داهاتی گومرگی دەروازە سنوورییەکان و باج دەکرێت و بڕیاریشە لەسەر هەرسێ تەوەرەکە تەیف سامی وەزیری دارایی حکومەتی عێراق روونکردنەوە بە ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق.

به‌پێی زانیارییه‌كان جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی دوای تەواوبونی کۆبونەوەکە بە رۆژنامەوانانی وت، تەیف سامی، وەزیری دارایی له‌ناو كۆبونه‌وه‌كه‌ رایگەیاندووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند نییە بە یاسای خانەنشینیی عێراق. 
 
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ دوێنێ سێشەممە دادگەی فیدراڵی لەسەر ناردنی مووچە داوای لە هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان کرد کە پەلە بکەن لە پرۆسەی بە جێکردن (بەبانکیکردنی) مووچە و تا پرۆسەکەش تەواو دەبێت، مووچەی فەرمانبەران بە کاش بدرێت. 


PM:01:24:13/03/2024


ئه‌م بابه‌ته 1404 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت