د.نه‌زاكه‌ت حسێن بۆ ته‌یف سامی: سه‌ردانێكی مۆنۆمینتی هه‌ڵه‌بجه بكه‌و شوێنێك بۆ قه‌ڵه‌مه‌كه‌ت دابنێ
وێستگه‌نیوز-
د.نه‌زاكه‌ت حسێن ئه‌ندامی به‌شی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان هێرش ده‌كاته سه‌ره وه‌زیری دارایی عێراق و داوای لێده‌كات له مۆنۆمینتی هه‌ڵه‌بجه شوێنێك بۆ قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی دابنێ.
د.نه‌زاكه‌ت حسێن ئه‌ندامی به‌شی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان له نووسینێكی كورتدا ده‌ڵێت: "بۆ ته‌یف سامی، سه‌ردانێكی مۆنۆمینتی هه‌ڵه‌بجه بكه‌و شوێنێك بۆ قه‌ڵه‌مه‌كه‌ت دابنێ".
د.نه‌زاكه‌ت حسێن كه پێشتر كادیری باڵای یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بوو، به‌ڵام بوو به پارتی، بۆ وه‌زیری دارایی عێراق نووسیویه‌تی: "مافی خۆته داوا له هاوپه‌یمانه‌كانت و هه‌وادارانت له هه‌رێم بكه‌یت كه سه‌ردانێكی مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه‌ت بۆ رێك بخه‌ن و شوێنیك بۆ قه‌ڵه‌مه‌كه‌ت دابنێن، چونكه قه‌ڵه‌مه‌كانی باوانت كه جینۆسایدی كوردیان كرد له‌و مه‌نزڵگه‌یه‌دا حه‌واونه‌ته‌وه".
ئه‌و كادیره‌ی به‌شی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی ده‌شڵێت: "قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی تۆش میلله‌تێكی برسی كرد ده‌بێت له‌ته‌نیشت ئه‌وان دابنرێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "ئێوه دادگایه‌ك بۆ سته‌م له میلله‌تی ئێمه دانێن و قه‌ڵه‌مه‌كانتان به‌ئاره‌زووی خۆتان ئیمزای نادادی پێبكه‌ن، ئێمه‌ش مۆنۆمێنتێكمان داناوه بۆ ئه‌رشیف كردن و پاراستنی قه‌ڵه‌می سته‌م مێژووی ناحه‌قیتان".
راشیگه‌یاندووه كه "له‌وێ ده‌زانی چاره‌نووسی دژه كورد و كوردستانیان به‌كوێ گه‌یشتووه... قل سیروا في الارض فانظروا کیف کان عاقبە المجرمین".
AM:11:48:13/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 7472
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت