نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه و زێڕ نزمبووه‌وه
وێستگه نیوزـ
نرخی نه‌وتی خاو و برێنت له بازاڕه‌كانی جیهان روویان له به‌رزبوونه‌وه كرد، به‌پێچه‌وانه‌وه نرخی زێڕ نزمبووه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 13ی ئاداری 2024، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌رزبووه‌وه بۆ 82 دۆلار و 53 سه‌نت، له كاتێكدا دوێنێ به 82 دۆلار و 44 سه‌نت بوو.
هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به‌رزبووه‌وه بۆ 78 دۆلار و 17 سه‌نت له كاتێكدا دوێنێ به 78 دۆلار و 9 سه‌نت فرۆشرا.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ له بازاڕه‌كانی جیهان یه‌ك ئۆنسه زێڕ نزمبووه‌وه بۆ دوو هه‌زار و 160 دۆلار، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه دوێنێ به دوو هه‌زار و 176 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
AM:09:05:13/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 492
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت