هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: پشت له‌ملا بكه‌ین؛ ئاسایش تێكده‌چێت، پشت له‌ولا بكه‌ین؛ دارایی وێرانده‌بێت
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی
وێستگه‌نیوز-
پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند كه پشت له‌ملا بكه‌ین؛ ئاسایش تێكده‌چێت، پشت له‌ولا بكه‌ین؛ دارایی وێرانده‌بێت.
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی له بڵاوكراوه‌یه‌كی كورتدا له په‌یجه‌كه‌ی نووسیویه‌تی: "پشت له‌ملا بكه‌ین؛ ئاسایش تێكده‌چێت، پشت له‌ولا بكه‌ین؛ دارایی وێرانده‌بێت".
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ده‌ڵێت: "به‌ڵام ئه‌گه‌ر هۆشیاریی و بیركردنه‌وه‌ی دووربینانه و تێڕوانینی لۆژیكیانه و پلانی ستراتیژیی كوردستانیی نیشتمانیی یه‌كگرتوومان هه‌بێت و، خۆمان نه‌خزێنینه ناو به‌رداشی ملامنێ ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه، له خه‌می خۆماندا بین؛ ده‌توانین ڕۆڵه‌كانمان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یرانه‌كان و دورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان دابه‌شبكه‌ین، نه‌ك خۆمان به‌سه‌ر به‌ره‌و پۆڵه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا؛ دابه‌شبكه‌ین..".
پارێزگاری سلێمانی داواكاریشه له لایه‌نه‌كان "كورد و كوردستان؛ مه‌كه‌نه‌وه به خۆراكی ده‌می قولاپ..شكست؛ به شكست مه‌سپێرن..یه‌كگرن؛ سه‌ركه‌ون..".
ئه‌م نووسینه‌ی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر له كاتێكدا كه هه‌رێمی كوردستان وه‌ك سیاسییه‌كان باسی ده‌كه‌ن به قۆناغێكی سه‌ختدا تێده‌په‌ڕێت به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و كێشه سیاسییه‌كانه‌وه.
PM:11:08:12/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1088
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت