له هه‌ولێر ده‌ستڕێژی گولـلـه له دوو ژن كرا
وێستگه‌نیوز، شاهین فوئاد-
له شاری هه‌ولێر ده‌ستڕێژی گولـلـه له دوو ژن كرا و به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان هه‌ردووكیان برینداربوون.
به‌پێی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه بۆ وێستگه‌نیوز نێردراوه، ئه‌مشه‌و له جوتسایدی مناره له نزیك گه‌ڕه‌كی هه‌ڤاڵانی شاری هه‌ولێر پیاوێك ده‌ستڕێژی گولـلـه‌ی له دوو ژن كردووه.
شایه‌تحاڵێك له شوێنی رووداوه‌كه‌وه به وێستگه‌نیوزی وت كه ژنه‌كان برینداربوون و ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ش هه‌ڵاتووه و تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه ده‌ستگیر نه‌كراوه.
به‌پێی ئه‌وه‌ی به وێستگه‌نیوز گه‌یشتووه، "هۆكاری كێشه‌كه كۆمه‌ڵایه‌تییه و یه‌كێك له برینداره‌كان هاوسه‌ری ته‌قه‌كه‌ره‌یه و ژنه‌كه‌ی تریش خزمێكی هاوسه‌ره‌كه‌یه‌تی و هه‌ر دووكیشیان بریندارن".
ئاشكراشیكرد كه هێزێكی ئه‌منی زۆر گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه.
وێستگه چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی كرد به لایه‌نه ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێره‌وه، به‌ڵام وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كانیان نه‌دایه‌وه.
PM:10:28:12/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 4060
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت