سۆران عومه‌ر: حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاری دادگای فیدراڵی ره‌تده‌كاته‌وه بۆ جێگیركردنی مووچه
وێستگه‌نیوز-
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، داهاتی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان مانگانه له سه‌روو 320 ملیار دیناره و به ته‌نكه‌ر نه‌وت ده‌فرۆشرێت و به‌پێی یاسای بودجه ده‌بێت ئه‌و داهاتانه راده‌ست بكرێت، دەشپرسێت "چۆن پارەی مووچە لە 913 ملیار دینارەوە بوو به 950 ملیار به‌بێ هیچ دامه‌زراندنێك".
سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سر فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له راگه‌یه‌ندراوێكدا نووسیویه‌تی: ئه‌و لیستانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم بۆ وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵی ناردووه سه‌رجه‌می مووچه‌كه‌یان ته‌مویل كراوه، ته‌نها ئه‌و لیستانه‌تان ناردووه، پاشان مووچه به‌ڕاده‌ستكردنی داهاتی ناوخۆوه ده‌درێت، حكومه‌تی هه‌رێم موچه‌ی مانگه‌كانی (تشرینی یه‌كه‌م/10) و (تشرینی دوه‌م/11) و (كانونی یه‌كه‌م/12) ساڵی رابردووی نه‌داوه، ئه‌ی كوا داهاتی ناوخۆ كه مانگانه سه‌روو 320 ملیار دیناره".
سۆران عومه‌ر ده‌پرسێت: "له رۆژی 17ی مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی ساڵی رابردوو كاتێك حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدای كرد، لیستێكتان هێنابوه كۆی گشتی موچه‌ی هه‌رێم 913 ملیار‌و 623 ملیۆن دینار به‌و، ئێستا به‌بێ دامه‌زراندنی وانه‌بێژو خۆبه‌خش و سێ یه‌كه‌مه‌كان و به‌هه‌میشه‌یی كردنی گرێبه‌سته‌كان و پله‌به‌رزكردنه‌وه، چۆن مووچه گه‌یشتووه به 949 ملیار و 813 ملیۆن دینار".
ده‌شڵێت: "سه‌یره وه‌زاره‌تی دارایی باس له‌داهاتی نه‌وتی و نانه‌وتی ناكات، كه به‌پێی یاسای بودجه و بڕیاری دادگای فیدراڵی ئه‌بێ ئه‌و داهاتانه ڕاده‌ست بكرێت، به‌ته‌نكه‌ر نه‌وت ده‌فرۆشن كوا داهاته‌كه‌ی".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسی له‌وه‌شكردووه كه "مانگانه حكومه‌تی هه‌رێم هاوكاری هاوپه‌یمانان بۆ هێزی پێشمه‌رگه وه‌رده‌گرێت، پاشان به‌وشه‌یه‌كیش باسی بڕیاری دادگای فیدراڵی ناكه‌ن، باس له مافی یاسایی و ده‌ستوری مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌كه‌ن مه‌گه‌ر پله به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران مافی یاسایی و ده‌ستووری نییه، مه‌گه‌ر هاوتاكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینان وه‌ك خانه‌نشیننی عێراق مافی یاسایی و ده‌ستوری نییه".
سۆران عومه‌ر راشیگه‌یاندووه كه "پرسیاره گرنگه‌كه ئه‌وه‌یه حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاری دادگای فیدراڵی ره‌تده‌كاته‌وه بۆ جێگیركردنی مووچه له بانكه حكومیه فیدراڵیه‌كانه‌وه، ئه‌ی شوێنگره‌وه‌یان چییه بۆ برسیكردنی خه‌ڵك و نه‌هاتنی مووچه، چۆن ده‌توانن به‌م دۆخه‌وه بچنه هه‌ڵبژاردن و داوای ده‌نگ له‌خه‌ڵك بكه‌ن".
PM:09:54:12/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 2348
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت