هه‌ولێر..دوو كه‌س ده‌ستگیركران كه فێڵ و كاری ته‌ڕده‌ستییان كردوه
وێستگه نیوزـ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ده‌ستگیركردنی دوو تۆمه‌تباری راگه‌یاند کە ماوەیەک لەمەوبەر لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو فێڵ و کاری تەڕدەستیان کردووە و پارەیان لە کاسبکاران بردووە، دوو كه‌سه‌كه به ره‌چه‌ڵه‌ك عه‌ره‌بن و خه‌ڵكی سوریان.
به‌پێی ئه‌وه‌ی پۆلیس ئاشكرایكردوه، دوو تۆمەتبارەکە ماوەی چەند ساڵێکە هاتوونەتە شاری هەولێرو یەکێکیان لە وڵاتێک خولی کاری تەڕدەستی بینیوەو راهێنانی کردووە و هاتووەتەوە هەرێمی کوردستان، زیاتر لە 10 حاڵەتی دزی و هەڵخەڵەتاندنی ئەنجامداوە کە لە کامێرەکانی چاودێری تۆمارکراوە.
ده‌شڵێت: ئەو تۆمەتبارەی کە خولی تەڕدەستی بینیبوو زیاتر لە حەوت سکاڵای لەلایەن هاووڵاتییانەوە لەسەر تۆمارکراوەو تۆمەتبارەکەی دیکە پێشینەی تاوانی هەبووە و سێ جار دەستگیرکراوە، بەڵام کاتێک ئازادکراوە دووبارە دەستی بە کاری دزیکرن فێڵکردن لە هاووڵاتییان کردووەتەوە.
پۆلیسی هەولێر هاوڵاتیان و دووکانداران و کاسبکاران، بە تایبەت ئەوانەی کاری ئاڵوگۆیی دراو دەکەن، ئاگادار كردوه‌ته‌وه كه پێویسته هۆشیاربن لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو جۆرە کەسانە و لە ئەگەری روودانی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو بە زووترین کات ئاگاداریان بکەنەوە.
PM:08:12:12/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1056
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت