راگه‌یه‌ندراوێك له‌ دادگای فیدراڵیه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم


وێستگه‌ نیوز-

دادگای فیدراڵیی عێراق راگەیاندراوێکی لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بڵاوکردەوەو جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ دەبێت پەلە بکرێت لە بەئەلیکترۆنیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم.

دوای ئه‌وه‌ی تەیف سامی وەزیری داریی عێراق رایگەیاند، وردبینیان بۆ لیستی مووچەخۆرانی هەرێم کردووە و سەرۆکی دادگای فیدراڵی و سەرۆک وەزیرانی عێراقیش لەسەر پرسی مووچە لەگەڵیاندا لەسەر خەتن، دادگای فیدراڵی عێراق رایگەیاند، پێویستە وەزارەتی دارایی هەرێم و عێراق په‌له‌ بکەن لە بە ئەلیکترۆنی کردنی مووچەی مووچەخۆران و ئەو مووچەخۆرانەشی دەمێننەوە، تائەو کاتەی مووچەکانیان بە ئەلیکترۆنی دەکرێت بە شێوەی کاش مووچە وەردەگرن.

ئەمرۆ سێشەممە، دادگای فیدراڵی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، بەپێی نوسراوی وەزارەتی دارایی عێراق، بە ئەلیکترۆنی کردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ماوەیەکی پێویستە بۆیە دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوکاری وەزارەتی دارایی عێراق بێت.

ده‌شلێت، بەوپێیەی پرۆسەی بە ئەلیکترۆنی کردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ماوەیەکی زۆری دەوێت، پێویستە وەزارەتی دارایی هەرێم و عێراق بەیەکەوە بە خێرایی کار بکەن بۆ تەواو کردنی ئەو پڕۆسەیە.

دادگای فیدڕاڵی ئه‌وه‌شی به‌بیرهێناوه‌ته‌وه‌ كه‌ بڕیاری دادگاكه‌یان سەبارەت بە ئەلیکترۆنی کردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ دەستەبەر کردنی مافەکانی فەرمانبەرانی هەرێمە و هەروەها دابینکردنی دادپەروەرییە.


PM:07:34:12/03/2024


ئه‌م بابه‌ته 5372 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت