پارتی و یه‌كێتی له هه‌ولێر به توندی وه‌ڵامی یه‌ك ده‌ده‌نه‌وه
وێستگه‌نیوز-
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌یامه‌كه‌ی شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ كه رایگه‌یاندبوو " رۆژێک دادێ وەری دەگرینەوە" وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ شاری هه‌ولێر، گرژی و ئاڵۆز له په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌و شاره دروست بوو و به‌توندی وه‌ڵامی یه‌كتریان دایه‌وه.
دوێنێ دووشه‌ممه 11ی ئاداری 2024، له ساڵیادی ئازادكردنی شاری هه‌ولێر له‌ده‌ستی رژێمی به‌عس، شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ وێنه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ باوكی بڵاوكرده‌وه و نووسیبووی: "33 ساڵ پێش ئێستا خۆت سه‌ركردایه‌تیت كرد و ئازادت كرد، ئه‌مڕۆ هه‌زاران خوێندكارت هه‌یه، رۆژێك دادێ وه‌ری ده‌گرینه‌وه، لێت فێربوم، هه‌تا له‌ژیاندا بم، به وه‌فا بم بۆ خاك و نیشتمان، بۆ براده‌ر، لۆ هه‌ولێرو مێژووه‌كه‌ت".
ئه‌م په‌یامه‌ی شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ كاری كرده‌سه‌ر پارتی و له‌ڕێی لقی دووی هه‌ولێرییه‌وه ده‌ستی كرد به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی توند و به راگه‌یه‌ندراوێك وه‌ڵامی دایه‌وه و نووسیویه‌تی: "ده‌نگی نه‌شازی هه‌ندێك كه‌س و لایه‌نمان دێته به‌رگوێ گوایه خه‌ون به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌ولێر بۆ سه‌رده‌می حوكمی میلیشیایی و مافیاگه‌رایی و دزی و جه‌رده‌یی و سه‌رانه‌وه‌رگرتن ده‌بینن و به‌عه‌قڵی بچوكی خۆیان پێیان وایه ئه‌و هه‌ولێره‌ی له‌سایه‌ی پارتی و جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی و حكومه‌تی هه‌رێم بوه‌ته ناوه‌ندێكی به‌هێزی سیاسی و ئابوری و سه‌ربازی و فه‌رهه‌نگی پیكه‌وه‌ژیان، ده‌توانن بیگه‌ڕێننه‌وه سه‌رده‌می تاریكی و چه‌ته‌گه‌رایی..!".
لقی دووی پارتی ده‌ڵێت: "دوای شاربه‌دركردنی ئه‌و سه‌رلێشێواوانه و ئازادكردنی هه‌ولێر له‌چنگی ئه‌و مافیا‌و چه‌تانه و گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی یاسا‌و شه‌رعیه‌ت بۆ شاره‌كه‌مان و له‌ژێر چه‌تری ده‌وڵه‌تداری و دامه‌زراوه‌ی شه‌رعی و یاسایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا و به‌ئیراده‌ی خه‌ڵكه خۆڕاگره‌كه‌ی بووه پایته‌خته دره‌وشاوه‌كه‌ی هه‌موان له‌ناوچه‌كه‌دا".
ده‌شڵێت: "دروست له‌و شوێنانه‌ی ئه‌وان كردبویانه گۆڕستانی خه‌ڵك و له‌وشوێنانه‌ی به‌زه‌بری چه‌ك سه‌رانه‌یان له هه‌ولێرییه سه‌ربه‌رزه‌كان وه‌رده‌گرت و له‌وجێگایانه‌ی كه ده‌ستدرێژیان ده‌كرده سه‌ر ماڵ و ژیانی خه‌ڵك، ئاوه‌دانی و گه‌شه‌سه‌ندن و ئارامی و سه‌قامگیری بنیاتنراو ئه‌وانیش چونه زبڵدانه ڕه‌شه‌كه‌ی مێژوه‌وه، سه‌یره تاكوئێستاش خه‌ونی نه‌زۆكی وێرانكردنه‌وه‌ی هه‌ولێرو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆسه‌رده‌می حوكمی ره‌شی خۆیان ده‌بینن".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی لقی دووی پارتی هاتووه كه "هه‌ولێریه‌كان ده‌پرسن، ده‌تانه‌وێت هه‌ولێر بگه‌ڕێننه‌وه كامه سه‌رده‌م؟ سه‌رده‌می مافیاگه‌راییتان یان ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی خه‌ڵكتان به‌عه‌لاگه‌ی ره‌شه‌وه تیرۆرده‌كرد، سه‌رده‌می ڕفاندن و دزینی ئۆتۆمبێل و سه‌روماڵی خه‌ڵك یان ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی خه‌ڵكی ئازا‌و چاونه‌ترسی ئه‌وشاره‌تان شه‌هید ده‌كردو گۆڕبزرتان ده‌كردن، ده‌تانه‌وێت هه‌ولێر بگه‌ڕێننه‌وه سه‌رده‌می سه‌رانه وه‌رگرتن له‌خه‌ڵك و حوكمی قه‌ره‌قوشتان یان مه‌به‌ستتانه وه‌ك پارچه‌كانیتری نیشتیمانه‌كه‌مان بیكه‌نه كاڵا‌و به‌دوژمنانی بفرۆشن..؟..!".
له‌وه‌ڵامدا ئه‌مڕۆ مه‌ڵبه‌ندی 3ی یه‌كێتی له هه‌ولێر به راگه‌یه‌ندراوێك وه‌ڵامێكی توندی پارتی دایه‌وه و ده‌ڵێت: "هه‌رچه‌نده نه‌مانده‌ویست به‌م مانگه پیرۆزه‌ی ڕه‌مه‌زان، به‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ی تۆقیوه‌كانی لقی دووی پارتی، سه‌ری خه‌ڵكی هه‌ولێر بیه‌شێنین، به‌ڵام وه‌بیرتان دێنینه‌وه، ئێوه هه‌ولێرتان به‌تانك و تۆپی حه‌ره‌س جمهوری به‌عس داگیركرد و دوای ساڵێكیش، به‌چوونه پاڵ جه‌ندرمه‌ی تورك درێژه‌تان به‌م داگیركردنه‌دا".
مه‌ڵبه‌ندی 3ی یه‌كێتی بۆ پارتی نووسیویه‌تی: "ئێوه به چییه‌وه ده‌نازن، هه‌مو خه‌ڵكی كوردستان ده‌زانێت كه هه‌ولێر و دهۆكتان كردوه به‌زیندانی ئازادیخوازان و سه‌رخان و ژێرخانی كوردستانیشتان تاڵانكردوه و له‌ڕێگه‌ی باج و سه‌رانه‌ش دزی له‌گیرفانی هاوڵاتیانیش ده‌كه‌ن".
ده‌شڵێت: "چۆن ڕوتان دێت تۆمه‌تی دزی و جه‌رده‌یی ئاراسته‌ی به‌رامبه‌ره‌كه‌تان بكه‌ن؟ ئێوه جگه له سامانی هه‌رێم، موچه‌ی مامۆستا و پاروی ده‌می منداڵانیشتان دزیوه، به‌ڵێ وه‌ری ده‌گرینه‌وه، به‌ڵام به‌تانك و تۆپی داگیركه‌ران نا، به‌ڵكو به‌ده‌نگی خه‌ڵكی ڕه‌سه‌نی هه‌ولێر و به‌قانون و به‌دادگه لێتان وه‌رده‌گرینه‌وه".
مه‌ڵبه‌ندی 3ی یه‌كێتی بۆ پارتی راشیگه‌یاندووه كه " خۆ تێگەیشتن ؟ ئەگەر هەر تێنەگەیشتن ، ئەوا لە 2024/6/10 زۆر باش تێتان دەگەیەنین" .
PM:03:16:12/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 3892
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت