به‌غدا به‌شێك له موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی ره‌وانه كرد
وێستگه نیوزـ
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاریدا بە ناردنی پارەی مووچەی مانگی شوباتی خانەنشینان و چاودێری کۆمەڵایەتی هەرێم و بە نووسرای فەرمیش دادگای فیدراڵی ئاگادارکردووەتەوە بەوەی کە پارەدارکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی بۆ مانگی شوبات دەستیپێکردووە.
ئه‌و بڕه پاره‌ی كه وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بڕیاری لێداوه ره‌وانه‌ی بكات، زیاترلە 130 ملیار دینارە و بۆ مووچه‌ی خانەنشینان و چاودێریی کۆمەڵایەتی دیاریکراوە، بەجۆرێک
119 ملیار و 139 ملیۆن و 195 هەزار و 614 دیناری ئەو پارەیە بۆ مووچەی خانەنشینانی سەربازیی و مەدەنییە، بڕی 10 ملیار و 997 ملیۆن و 100 هەزار دینارەکەی دیکەی بۆ شایستەی دارایی خاوەن پێداویستیی تایبەتی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکانی چاودێریی کۆمەڵایەتییە.
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق به دوو نوسراوی جیاجیا ئه‌و بره پاره‌یه‌ی خستوه‌ته‌سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بانكی ناوه‌ندیی عێراق و تێبینیی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر نوسیوه كه ئه‌و بره پاره‌یه وه‌ك قه‌رز تۆمار ده‌كرێت.
PM:02:05:11/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 2812
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت