ئاسایش ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباری سوتانی كۆگاكه‌ی ناوچه‌ی پیشه‌سازی هه‌ولێری راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه كه‌سێكی به تۆمه‌تی سووتاندنی كۆگاكه‌ی ناوچه‌ی پیشه‌سازی باكووری شاری هه‌ولێر ده‌ستگیركردووه.
ئاسایشی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له‌ڕێكه‌وتی 2024/3/9 ئاگرێك كه‌وته‌وه له كۆگای كۆمپانیای (دیكۆراس) له‌ناوچه‌ی پیشه‌سازی باكووری شاری هه‌ولێر و بووه‌هۆی زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆری ماددی و سوتانی ته‌واوی كۆگاكه".
ئاسایش ده‌ڵێت: "دوای ڕوداوه‌كه له‌لایه‌ن تیمه‌كانمانه‌وه ده‌ست به ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه كرا‌و له لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وت هۆكاری سوتانی ئه‌م كۆگایه شۆرتی كاره‌با نه‌بووه و به‌ڵكو به مه‌به‌ست كه‌سێك ئه‌م تاوانه‌ی ئه‌نجامداوه".
روونیشیكرده‌وه كه "دوای به‌دواداچوونی ورد و زیاتری تیمه‌كانمان توانیمان ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سه ئاشكرا بكه‌ین كه هه‌ڵساوه به سوتاندنی ئه‌م كۆگایه".
راشیگه‌یاند كه "به بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر تۆمه‌تبار (ف. ح. ع.)مان ده‌ستگیر كرد و له لێكۆڵێنه‌وه‌كان دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه".
PM:08:33:10/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1344
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت