ده‌وامی فه‌رمانگه‌كانی هه‌ولێر بۆ مانگی ره‌مه‌زان كه‌مكرایه‌وه
وێستگه نیوزـ
بۆ رۆژانی مانگی رەمەزانی پیرۆز، دەوامی فەرمی فەرمانبەرانی سەرجەم دام و دەزگا حكومییه‌كان لە سنووری پارێزگای هه‌ولێر بۆ ماوەی یەک کاتژمێر کەمدەکرایه‌وە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز، دەوامی فەرمی فەرمانبەرانی سەرجەم دام و دەزگاكانی حكومەت لە سنووری پارێزگاکەمان لە مانگی پیرۆزی رەمەزان بۆ ماوەی یەک کاتژمێر کەمدەکرێتەوە.
رونیشیكردوته‌وه كه كه‌مكردنه‌وه‌كه به‌جۆرێكه نیو كاتژمێری لە کاتی بەیانیانه و نیو کاتژمێری دیكه‌ش لە کاتی تەواو بوونی دەوامی فەرمی فەرمانبەران ده‌بێت.
PM:03:32:10/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 940
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت