برینداره‌كه‌ی پاسه‌وانی سنووری هه‌ولێر گیانی له‌ده‌ست دا
وێستگه‌نیوز-
ئه‌و كه‌سه‌ی له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆی باره‌گای پاسه‌وانی سنووری هه‌ولێر برینداربوو، گیانی له‌ده‌ست دا.
فه‌رمانده‌یی ناوچه‌ی یه‌كی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه ئه‌و كه‌سه‌ی له ته‌قینه‌وه‌كه برینداربوو به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا.
پێشتر موقه‌ده‌م سامی ئیسماعیل وته‌بێژی پاسه‌وانی سنوور بۆ وێستگه‌نیوز هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاست كرده‌وه و وتی: "نزیك به 11:30 خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ له كاتی مه‌شقدا مینێك ته‌قیوه‌ته‌وه".
وتیشی: "به‌وهۆیه‌وه دوو شه‌هید و بریندارێكمان هه‌یه".
موقه‌ده‌م سامی ئیسماعیل ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه دوو شه‌هیده‌كه خه‌ڵكی هه‌ولێرن و ته‌مه‌نیان له سه‌روو ٤٥ ساڵه‌وه‌یه.
رووداوی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌كان له نێو باره‌گای فه‌رمانده‌یی ناوچه‌ی یه‌كی پاسه‌وانی سنوور له هه‌ولێر بووه‌و ئه‌و مینانه‌ی ته‌قیونه‌ته‌وه پێشتر له كێڵگه مینه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر دوای پاككردنه‌وه‌ی كێڵگه‌كان كۆكراونه‌ته‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی پووچه‌ڵبكرێنه‌وه هێنراونه‌ته‌وه باره‌گای سه‌ره‌كی فه‌رمانده‌ییه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی دواتر له‌ناوببرێن.
PM:01:08:10/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 644
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت