له باره‌گایه‌كی پاسه‌وانی سنوور له هه‌ولێر مین ته‌قییه‌وه و قوربانی لێكه‌وته‌وه
وێستگه‌نیوز، شاهين فوئاد-
له باره‌گایه‌كی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور له شاری هه‌ولێر مينێك ته‌قییه‌وه و به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و كه‌سێكیش بریندار بووه.
په‌یامنێرمان له شاری هه‌ولێره‌وه پێی راگه‌یاندین كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 10ی ئاداری 2024 له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی دوو مین له باره‌گای پاسه‌وانی سنووری ھه‌ولێر له كانی قڕژاڵه دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی وێستگه، له‌كاتی ده‌ستكاریكردندا منێك به كه‌تیبه‌ی ئه‌ندازیاری پاسه‌وانی سنوودا ته‌قیوه‌ته‌وه.
موقه‌ده‌م سامی ئیسماعیل وته‌بێژی پاسه‌وانی سنوور بۆ وێستگه‌نیوز هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاست كرده‌وه و وتی: "نزیك به 11:30 خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ له كاتی مه‌شقدا مینێك ته‌قیوه‌ته‌وه".
وتیشی: "به‌وهۆیه‌وه دوو شه‌هید و بریندارێكمان هه‌یه".
موقه‌ده‌م سامی ئیسماعیل ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه دوو شه‌هیده‌كه خه‌ڵكی هه‌ولێرن و ته‌مه‌نیان له سه‌روو ٤٥ ساڵه‌وه‌یه.
وته‌بێژه‌كه‌ی پاسه‌وانی سنوور راشیگه‌یاند كه له ئێستادا ته‌رمه‌كان له نه‌خۆشخانه‌ی رۆژئاوان و كه‌مێكی تر ده‌بردرێنه پزیشكی دادی.
PM:12:07:10/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 852
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت