دوای به‌نیشتمانیكردنی موچه..كێشه‌یه‌كی نوێ دێته نێوان هه‌رێم و به‌غدا
وێستگه نیوزـ
پسپۆرێكی ئابوریی عێراق چه‌ندین تێبینیی له‌سه‌ر به‌نیشتمانیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم هه‌یه‌و پێی وایه پرسی خانه‌نشینی ده‌بێته كێشه‌یه‌كی نوێ له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا.
نه‌بیل مه‌رسومی، پسپۆری ئابوریی عێراق له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا بۆ كێشه داراییه‌كانی نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی فیدڕاڵ ده‌ڵێت: خانه‌نشینانی هه‌رێم 50% بۆ 70% ئه‌و بره پاره‌یه وه‌رده‌گرن كه فه‌رمانبه‌رانی به‌غدا پێیان ده‌درێت، بۆ نمونه خاوه‌ن بروانامه‌یه‌كی به‌كالۆریۆس كه 40 ساڵ خزمه‌تی هه‌بێت، له هه‌رێم دوای خانه‌نشینبوون 900 هه‌زاری پێده‌درێت، به‌ڵام هه‌مان بڕوانامه له‌لای حكومه‌تی عێراق یه‌ك ملیۆن و 600 هه‌زار موچه‌ی خانه‌نشینییه‌كه‌یه‌تی.
مه‌رسومی باس له‌وه‌شده‌كات كه پله به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم شه‌ش ساڵه وه‌ستاوه‌و كاتێك موچه‌كه‌یان ده‌چێته‌سه‌ر به‌غدا، ئه‌وانیش پله‌كانیان ده‌گۆڕدرێت، چونكه بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی موچه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا یه‌كسان ده‌كاته‌وه.
PM:04:36:09/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 8356
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت