وێستگه زانیاری ده‌رباره‌ی ئاگره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌ولێر بڵاوده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز، شاهین فوئاد-
به‌هۆی ئاگره‌كه‌ی ناوچه‌ی پیشه‌سازی باكووری هه‌ولێر، سه‌دا 95ی كۆگایه‌ك سووتاوه و تا ئێستاش ئاگره‌كه به‌رده‌وامه.
په‌یامنێری وێستگه‌نیوز له شوێنی ئاگره‌كه‌وه پێی راگه‌یاندین كه به‌پێی زانیارییه‌كان كاتژمێر 6:50 خوله‌كی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 9ی ئاداری 2024 ئاگر له كۆگایه‌كی كه‌لوپه‌لی بیناسازی له ناوچه‌ی پیشه‌سازی باكووری هه‌ولێر كه‌وته‌وه.
وتیشی: "كه‌لوپه‌له‌كانی ناو كۆگاكه هاوكاربوون بۆ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ئاگره‌كه به خێرایی".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له تیمه‌مانی به‌رگری شارستانی ده‌ستیكه‌وتووه، "تاوه‌كو ئێستا سه‌دا 95ی كۆگاكه سوتاوه".
روونیشیكرده‌وه كه "جگه له زیانی ماددی زیانی گیانی نه‌بووه و ،ئاگره‌كه له ژێر كۆنترۆڵی تیمه‌كانی به‌رگریدایه".
په‌یامنێره‌كه‌مان راشیگه‌یاند كه تا ئێستا هۆكاری ئاگره‌كه به فه‌رمی دیاری نه‌كراوه.
AM:11:08:09/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 876
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت