كه‌ركوك.. ته‌نها له دوو كاتژمێردا چوار رووداو روویاندا و دوو كه‌س كوژران
وێستگه نیوزـ
ته‌نها له‌ماوه‌ی دوو کاتژمێری ئەمشەو هه‌ینی چوار رووداو لەشاری کەرکوک تۆمارکراون، له‌و رووداوانه‌شدا دوو كه‌س كوژراون كه یه‌كێكیان هاوڵاتییه‌ك بووه كه به كوته‌ك كوژراوه‌و و ئه‌وی دیكه‌ش سه‌ربازێك بووه كه به به‌رووداوی هاتوچۆ گیانی له‌ده‌ستداوه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی ئامادەی کەرکوک، سەربازێکی تەمەن 40 ساڵەی سوپای عێراق کە خەڵکی ناحیەی قەرەهەنجیرە، لەکاتی گەڕانەوە لە دەوامی فەرمی لە ناحیەی رەشادی سەر بە قەزای حەویجە بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا.
وتیشی: لە رووداوێکی دیکە لەگەڕەکی ئیسکان بەهۆی دروستبوونی شەڕو دەمەقاڵێ لەنێوان دوو شۆفێری ئۆتۆمبێل شۆفێری یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان برینداربووه، بریندارەکە تەمەنی 36 ساڵە کارمەندی پۆلیسی کەرکوکە.
له رووداوی سێیه‌مشدا كه لەگەڕەکی بەدر بەهۆی شەڕی دوو دراوسێ بە کوتەک و بەرد هاوڵاتییەکی تەمەن 51 ساڵ بەهۆی زەبری کوتەک گیانی لەدەستداوە.
لەگەڕەکی پەنجا عەلی کەرکوک چەند چەکدارێکی نەناسراو لەناو ئۆتۆمبێلێکی جۆری توێتا کامری رەنگی سپی دەستڕێژی گوللـەیان لەگەنجێکی تەمەن 20 ساڵە کردووە و بەسەختی بریندار بووەو سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆلیسی وتویه‌تی كه گه‌نجه‌كه چەکداری سەرایە سەلامی سەر بەموقتەدا سەدرە.
PM:11:50:08/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1056
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت