هاتوچۆی سلێمانی: سبه‌ینێ شه‌قامی سالم داده‌خرێت


وێستگه‌ نیوزـ

بەهۆی بەڕێوەچوونی ماراسۆنەوە سبەینێ شه‌ممه‌ بەشێکی شەقامی سالم لە  بەردەم بینای شارەوانیی سلێمانی تا بەردەم هۆتێل سلێمانی پاڵاس دادەخرێت.  

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی بەڕێوەچوونی سازكردنی ماراسۆنێكه‌وه‌ كە منداڵپارێزی كوردستان سازی دەكات لە كاتژمێر 10ی بەیانی، شەقامی سالم دادەخرێت و شۆفێرانیشی له‌ داخستنی شه‌قامه‌كه‌ ئاگادار كرده‌وه‌.

هاتوچۆ سلێمانی راشیگه‌یاندوه‌:" شەقامەكە لە بەردەم بینای شارەوانیی سلێمانی تا بەردەم هۆتێل سلێمانی پاڵاس بە تەواوەتی دادەخرێ و تا كۆتایی هاتنی ماراسۆنەكە بە داخراوی دەمێنێتەوە".


PM:11:10:08/03/2024


ئه‌م بابه‌ته 3344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت