له ڕووداوێكی هاتووچۆدا دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر ڕێگای گوندی كارێزه، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و سێ كه‌سی تریش برینداربوون.
هاتووچۆی گه‌رمیان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "كاتژمێر 1:30 خوله‌كی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له‌سه‌ر ڕێگای گوندی كارێزه له نزیك ناحیه‌ی ڕزگاری دوو ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان ئاڵتیما و نیسان ناڤارا پێكیاندا دا".
هاتووچۆی گه‌رمیان ده‌ڵێت: "له ئه‌نجامدا دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و سێ كه‌سی تریش برینداربوون".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه یه‌كێكیان لێخوڕی نیسان ئاڵتیماكه‌یه له‌دایكبووی 1972ه‌و، به‌ئاراسته‌ی سه‌ر ڕێگای گشتی كه‌لار -كفری ڕۆیشتووه".
روونیشیكرده‌وه كه "ئه‌وه‌كه‌ی دیكه‌یان سه‌رنشینێكی نیسان ناڤاراكه‌یه له دایكبووی 1960ه و سێ برینداره‌كه‌ش سه‌رنشینی نیسان ناڤاراكه‌بوون كه به ئاراسته‌ی گوندی كارێزه ڕۆیشتوون".
هاتووچۆی گه‌رمیان راشیگه‌یاند كه "برینداره‌كان گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه و لێكۆڵینه‌وه له‌لایه‌ن تیمی هاتووچۆوه ده‌ستی پێكردووه، به‌مه‌به‌ستی زانینی هۆكار و چۆنیه‌تی ڕووداوه‌كه".
AM:09:21:08/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 640
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت