ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئۆتۆمبێل و پێشینه بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كتێبخانه‌ی هه‌ولێر دابین ده‌كات
وێستگه‌نیوزـ
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ئۆتۆمبێلێك بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كتێبخانه‌ی هه‌ولێر ده‌كڕێت و بڕیاری زیادكردنی پێشینه‌ی فه‌رمانگه‌كه‌شی ده‌دات.
بەپێی نوسیراوێک كه به‌رواری 4ی شوباتی 2024ی له‌سه‌ره و وێنه‌یه‌كی دەست وێستگەنیوز کەوتووە، به ئیمزای ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، بڕیارداوه به كڕینی ئۆتۆمبێلێك بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كتێبخانه‌ی هه‌ولێر.
هه‌ر به‌پێی نووسراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، بڕیار دراوه كه پێشینه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كتێبخانه‌ی هه‌ولێر بۆ پێنج ملیۆن دینار زیاد بكرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە بەپێی رێنماییەکانی ئەنجومەنی وەزیران کڕینی ئۆتۆمبێل و زیادکردنی پێشینەی مانگانەی سەرجەم فەرمانگەکان راگیراوه.
PM:12:07:07/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 728
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت