نرخی نه‌وت و زێڕ جارێكی دیكه رووی له به‌رزبوونەوە كرد
وێستگه‌نیوزـ
نرخی نه‌وتی خاو و برێنت و زێڕ له بازاڕه‌كانی جیهان جارێكی تر روویان له به‌رزبووه‌نه‌وه كرد ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ له‌سه‌ر یه‌ك نرخی نه‌وت دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 7ی ئازاری 2024، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهان به 82 دۆلار و 87 سه‌نته، له‌كاتێكدا دوێنێ به 82 دۆلار و 31 سه‌نت فرۆشرا.
هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به 79 دۆلار و حه‌وت سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت، له‌كاتێكدا دوێنێ به 78 دۆلار و 41 سه‌نت فرۆشرا.
هاوكات زێڕیش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو رووی له به‌رزبوونه‌وه كرد و یه‌ك ئۆنسه‌ی بوو به دوو هه‌زار و 157 دۆلار، له‌كاتێكدا دوێنێ به دوو هه‌زار و 125 دۆلار فرۆشرا.
AM:08:31:07/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 892
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت