له‌ هێرشێكی داعشدا له‌ رۆژئاوای كوردستان 40 كه‌س كوژران

‌یه‌كێك له‌ ئۆتۆمبێله‌ سوتاوه‌كانی قوربانییه‌كان

وێستگه‌نیوزـ

لە رۆژئاواى کوردستان داعش هێرشی کردووەتە سەر ئەو کەسانەى رۆشتون بۆ كۆكردنەوەی دومەڵان، زیاتر لە 40 كەسى کوشتوە.

میدیاكانی رۆژئاوا كوردستان بڵاویانكردەوە؛ لە نزیك گوندی كەباجب لە دەوروبەری دێرەزور، داعش هێرشی كردوەتەوە سەر کاروانی ئۆتۆمبێلی ئەو کەسانەی چون بۆ کۆکردنەوەی دومەڵان كە  زیاتر لە 40 قوربانی لێكەوتوەتەوە.

به‌پێی میدیاكانی رۆژئاوای كوردستان، به‌هۆی هێرشەكەی داعش 40 گیانیان لە دەستداوه‌ و ژمارەیەك برینداریشی لێكەوتوەتەوە، كە ژمارەیەكی زۆری قوربانییەكان لە ژن و منداڵ پێكهاتوون لەگەڵ سوتاندنی 13 ئۆتۆمبێل.

میدیاكانی رۆژئاوا كوردستان ئاماژەیان بۆ ئەوەكردوە، ژمارەیەكی زۆری قوربانیانی هێرشەكەی داعش لە ژن و منداڵ پێكهاتوون.


PM:08:21:06/03/2024


ئه‌م بابه‌ته 768 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت