ئه‌مینداری یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حزبه‌كه‌ی له هه‌ولێر كۆبۆوه و باسی سیاسه‌تی نه‌كرد
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حزبه‌كه‌ی له هه‌ولێر كۆبۆوه، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌شی، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسی سیاسه‌تی نه‌كرد.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌رواری 5/3/2024 سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ كارگێڕ و ئه‌ندام مه‌كته‌به‌كانی سنوری شاری هه‌ولێر كۆبویه‌وه و له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا "تیشك خرایه سه‌ر بارودۆخی هه‌رێم و باس له خۆ ئاماده‌كردن بۆ مانگی ره‌مه‌زان و ڕۆڵی كادیرانی یه‌كگرتوو كرا كه به لێپرسراوێتی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ واقیعه‌كه‌دا ده‌كه‌ن..".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد‌و تیشكی خسته سه‌ر هاتنه‌وه‌ی مانگی قورئان و به‌هاری دڵان و ژیانه‌وه‌ی گیان، مانگی ڕه‌مه‌زان له هه‌موولایه‌ك پیرۆز ده‌كه‌م، كه هاوزه‌مانه له‌گه‌ڵ ژیان و به‌هاری نیشتیمان و بارانی ڕه‌حمه‌تی به‌هاران..".
باسی له‌وه‌شكردووه كه "ڕه‌مه‌زان مانگی عیباده‌ت و خواپه‌رستیه و نوێكردنه‌وه‌ی ئیمانه، ده‌بێ سه‌یری كرده‌وه‌كانمان بكه‌ین به‌و شێوه‌ی رووی ئه‌وه‌ی هه‌بێت بخرێته به‌رده‌ستی خوای گه‌وره، به‌هیوای ئه‌وه‌ی پشت به‌خودا بیكه‌ینه وه‌رزی خۆپاككردنه‌وه‌و ئامرازی ته‌بایی و توێشووخستن بۆ ئاینده‌یه‌كی باشتر له‌م ژیانه‌دا و به‌هه‌شتی به‌رین له ژیانی نه‌بڕاوه‌دا".
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو وتیشی: "با ئه‌م مانگی ره‌مه‌زانه بیكه‌ینه وه‌رزی ئاشتبونه‌وه له‌گه‌ڵ خودا و تۆبه‌كردن و پابه‌ندبوونه‌وه به ڕێبازه مه‌زنه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌رمان محه‌مه‌د درودی خودای له‌سه‌ربێت، بیكه‌ینه كۆتایی غه‌فڵه‌ت و لادان و سه‌ره‌تای داهاتوویه‌كی باشتر له‌سه‌ر ئاستی تاكه‌كان و سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگه‌كه‌ماندا..".
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین راشیگه‌یاند كه "داواكارم له خودای باڵاده‌ست ئه‌م ڕه‌مه‌زانه له‌به‌ره‌كه‌ت و فه‌ڕی به‌هره‌مه‌ند بكات، وڵات و نیشتیمان و گه‌لمان له به‌ڵای خراپ و سته‌می سته‌مكاران به‌دوور بگرێت..".
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه سه‌ركرده‌ی حزبێكی وه‌ك یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌م قوناغه‌دا كه هه‌مووان به سه‌ختی ده‌زانن بۆ هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حزبه‌كه‌ی له شارێكی وه‌ك هه‌ولێر كۆببێته‌وه، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك باسی سیاسه‌ت نه‌كات.
PM:08:29:05/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 816
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت