وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه: هه‌رگیز ئاماده نین واز له ئامانجه‌كانی راپه‌ڕین بهێنێن
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه جه‌خت ده‌كاته‌وه كه راپه‌ڕین بۆته یادێكی مێژوویی له دیرۆكی شۆڕشگێری نه‌ته‌وه‌یماندا و هه‌رگیز ئاماده‌نین واز له ئامانجه‌كانی راپه‌ڕین بهێنێن.
شانه‌ی راگه‌یاندن و هۆشیاری سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ 5ی ئازاری 2024 سی و سێ ساڵ تێپه‌ر ده‌بێ به‌سه‌ر ئه‌و ڕۆژه شكۆداره كه خه‌ڵكی كوردستان چه‌خماخه‌ی راپه‌ڕینیان لێدا".
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ڵێت: "راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان كه له شاری رانیه ده‌ستی پێكرد و بوو به سیمبولی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی داگیركه‌ران، له‌م ڕۆژه‌دا خه‌ڵكی ڕاپه‌ریوی كوردستان به هاوكاری هێزی پێشمه‌رگه توانیان له ماوه‌یه‌كی كه‌م دا ته‌واوی شار و ناوچه‌كانی باشوری كوردستان له رژێمی به‌عس پاك بكه‌نه‌وه و كۆتایی به یه‌كێك له خوێناوی‌ترین و دژوارترین سه‌رده‌مه‌كانی سته‌م و دیكتاتۆری بهێنن".
ده‌شڵێت: "ئه‌مڕۆژه و رۆژانی دواتری ڕاپه‌رین بوو په‌رله‌مان و حكومه‌ت به‌رهه‌م بێت، هه‌رگیزیش ئاماده نین واز له ئازادی و ئامانجه پیرۆزه‌كانی ڕاپه‌ڕین بهێنێن".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "ئه‌م ڕۆژه بۆته یادێكی مێژوویی له دیرۆكی شۆڕشگێری نه‌ته‌وه‌یماندا، بۆیه ئێمه وه‌كوو پێشمه‌رگه به‌رده‌وام یادی ئه‌م ڕۆژه به‌رز و شكۆدار راده‌گرین و به‌ڵێنیش دووپات ده‌كه‌ینه‌وه وه‌ك هه‌میشه پارێزه‌ر و گیانفیدایی ئاو و خاكی نیشتیمان بین".
له به‌شێكی تری راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا هاتووه كه "درود و نه‌مری بۆ شه‌هیدانی راپه‌ڕین و ته‌واوی شه‌هیدانی كوردستان كه‌له‌م پێناوه‌دا خوێنیان به‌خشی، به‌رز و شكۆداربێت رۆژی ڕاماڵینی رژێمی دیكتاتۆری به‌عس و سه‌ركه‌وتنی گه‌لی كوردستان به‌سه‌ر داگیركه‌راندا، سڵاو له قاره‌مانێتی پێشمه‌رگه و رۆڵه به ئه‌مه‌كه‌كانی ڕاپه‌رین، سڵاو بۆ گیانی پاك و به‌رزه فڕی شه‌هیدانی رێگای رزگاری كوردستان".
راشیگه‌یاندووه كه "دووباره، پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی راپه‌ڕین له گه‌لی كوردستان و هه‌موو شۆڕشگێران و تێكۆشه‌رانی نیشتیمان ده‌كه‌ین، به‌رز و شه‌كاوه‌بێت ئاڵای كوردستان.
PM:08:00:05/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 612
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت