حزبی شیوعی: گۆڕانكارییه‌كان رێگربوون له گه‌یشتنی گه‌ل به سه‌ربه‌خۆیی
وێستگه‌نیوزـ
حزبی سیوعی كوردستان رایگه‌یاند، له ماوه‌ی نێوان راپه‌ڕینی ئادار و تا ئێستا چه‌ندین گۆڕانكاری ناوخۆیی و هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی روویانداوه، كه سه‌رجه‌میان له‌گه‌ڵ ئاقاری ئه‌و خه‌ونه ره‌وایه‌ی گه‌ل بۆ سه‌ربه‌خۆیی گونجاو نه‌بووه.
له ژماره‌ی ئه‌مڕۆی رێگای كوردستان كه زمانحاڵی حزبی شیوعی كوردستانه، تیایدا هاتووه: "گومان له‌وه‌دا نییه ئه‌و سه‌ركه‌وتنه به‌رهه‌می كه‌ڵه‌كه‌بووی سه‌ده‌یك تێكۆشان و قوربانیدانی گه‌ل بوو و، ئاكامه‌كه‌شی كوردستانی ئازاد له دیكتاتۆری و بنیاتنانی په‌رله‌مان و له‌دایكبوونی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوو".
باسی له‌وه‌شكردووه:له ماوه‌ی نێوان ڕاپه‌ڕینی ئادار و تا ئێستا چه‌ندین گۆڕانكاری ناوخۆیی و هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی ڕوویانداوه، كه سه‌رجه‌میان له‌گه‌ڵ ئاقاری ئه‌و خه‌ونه ره‌وایه‌ی گه‌ل بۆ سه‌ربه‌خۆیی گونجاو نه‌بووه.
ده‌قی سه‌روتاره‌كه:
به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی به‌ها و نه‌ریتی ڕاپه‌ڕینی ئادار و ڕێكخستنه‌وه‌ی نێوماڵی كوردستانی ئه‌ركێكی هه‌نووكه‌ییه!
سه‌ركه‌وتنی ڕاپه‌رێنی گه‌له‌كه‌مان له ئاداری 1991 وه‌رچه‌رخانێكی چلۆنایه‌تی له مێژووی تێكۆشانی گه‌لی كوردستان و بزوتنه‌وه رزگاریخوازه‌كه‌ی بوو.
گومان له‌وه‌دا نییه ئه‌و سه‌ركه‌وتنه به‌رهه‌می كه‌ڵه‌كه‌بووی سه‌ده‌یك تێكۆشان و قوربانیدانی گه‌ل بوو و، ئاكامه‌كه‌شی كوردستانی ئازاد له دیكتاتۆری و بنیاتنانی په‌رله‌مان و له‌دایكبوونی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوو، كه ئه‌مڕۆ واقیعێكی سه‌لمێنراوه هه‌رچه‌نده كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كان به مه‌به‌ستی پۆچه‌ڵكردنه‌وه وبنكۆڵكردن به‌رده‌وامه.
له ماوه‌ی نێوان ڕاپه‌ڕینی ئادار و تا ئێستا چه‌ندین گۆڕانكاری ناوخۆیی و هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی ڕوویانداوه، كه سه‌رجه‌میان له‌گه‌ڵ ئاقاری ئه‌و خه‌ونه ره‌وایه‌ی گه‌ل بۆ سه‌ربه‌خۆیی گونجاو نه‌بووه و، هه‌رچه‌نده پلانه هه‌رێمایه‌تییه‌كان له لایه‌ك و ناڕوونی هه‌ڵوێستی زلهێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی خۆیان به دۆستمان ده‌زانن هه‌رده‌م ئاسۆی داواكارییه ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌مانی سنووردار كردوه و، هه‌ندێ جاریش پاشه‌كشه‌كردنی به‌سه‌ر دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان سه‌پاندووه، به‌ڵام هۆكاری سه‌ره‌كی به‌ره‌وپێش نه‌چوون و پاشه‌كشه‌كردن بۆ هۆكاری ناوخۆیی و دووركه‌وتنه‌وه له به‌ها و نه‌ریت و خه‌ونه‌كانی گه‌ل كه له ڕاپه‌رێنی ئاداردا ده‌ڕیبڕیبوو، ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئازادی و رزگاربوون له دیكتاتۆری هه‌رده‌م به‌شێك له پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێدان و ژیانی شیاو و حوكمرانی باش و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و پاراستنی مافه سیاسی و مه‌ده‌نی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له ئه‌جینده‌ی تێكۆشانی گه‌لی كوردستان بووه و، ئه‌مه‌ش هۆكارێكی ره‌وابوونی دۆزی ره‌وای گه‌لی كوردستان و نیشتمانه‌كه‌ی بووه و، ئامرازی پشتگیری و هاوكاری دۆسته‌كانی گه‌له‌كه‌مان وڕای گشتی جیهان بووه، كه هه‌رده‌م چاوه‌ڕوانی نموونه‌یه‌كی حوكمرانی جیاواز له حوكمرانه تایفه‌گه‌ری و دیكتاتۆرییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست و ده‌وڵه‌ته قه‌یراناوییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بوو.
ئه‌مڕۆ له ڕوانگه‌ی هۆكاری جۆراجۆر و جیاوازی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و چڕبوونه‌وه‌ی ململانییه نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تییه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، سه‌ره‌ڕای كاركردنی نه‌یارانی گه‌لی كوردستان بۆ داخستنی سه‌رجه‌م ده‌رگاكان، ده‌رفه‌تی كرانه‌وه‌ی ده‌لاقه‌ی نوێ له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، كه له به‌رژه‌وه‌ندی دۆزی ڕه‌وای گه‌لی كوردستاندا وه‌به‌ربهێنرێت، له ئارادا هه‌یه.
بوونی ئه‌م ده‌لاقه كراوانه به هه‌ر شێوه و مه‌به‌ستێك بێت، گرنگه له پرۆسه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌لی كوردستان دژ به تێكڕای پلانه داڕێژراوه‌كان به‌كاربهێنرێت و، گیانی دانانی گه‌ل و ڕه‌وابوونی دۆزه‌كه‌ی جێگره‌وی دانانی به‌غدا و تاران و ئه‌نكه‌را به‌فریادڕه‌س بێت.
ئاراسته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌ڵوێست دۆستان له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا هه‌رچه‌ند گرنگه، به‌ڵام ڕه‌وشی ئاڵۆزی هه‌رێمی كوردستان و ڕه‌واندنه‌ی مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر ئاینده و دوواڕۆژی ئه‌م هه‌رێمه ناگه‌ێنێته كه‌ناری ئارام بێ پێداچوونه‌وه‌یكی ڕه‌خنه‌گرانه به چه‌مكه‌كانی حوكمرانی ناوخۆیی له هه‌رێم له بواری سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیدا، كه ئه‌م ئاراسته‌یه‌ش پێویستی به ڕێكخستنه‌وه‌ی نێوماڵی كوردستانیمانه به پشتبه‌ستن به به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی به‌ها و نه‌ریتی ڕاپه‌ڕینی ئاداری 1991.
PM:12:27:05/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 592
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت