یه‌كێك له ته‌قه‌كه‌ره‌كانی بنه‌سڵاوه‌ی هه‌ولێر ده‌ستگیركرا
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی یه‌كێك له ته‌قه‌كه‌ره‌كانی بنه‌سڵاوه‌ی هه‌ولێری راگه‌یاند و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هه‌ركه‌سێك كاری نایاسایی ئه‌نجامبدات له‌لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 4ی ئاداری 2024، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌قه‌ی له‌ماڵی هاونیشتمانیه‌ك كردبوو.
ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ڵێت: "به‌فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر هه‌ڵساین به‌ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار (د. ع. ع.) كه له قه‌زای بنه‌سڵاوه له‌گه‌ڵ سێ تۆمه‌تباری تر هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی هاوڵاتیه‌ك و به‌چه‌كی جۆری (كڵاشینكۆف) ته‌قه‌یه‌كی زۆریان له‌و ماڵه كردووه و هه‌ڵاتوون، زیانی گیانی نه‌بووه".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "له‌ئێستادا ئه‌و سێ تۆمه‌تباره‌ی تر به‌ناوه‌كانی (و. ن. ر.) و (م. ع. ع.) و (أ.ر.) هه‌ڵاتون و له‌لایه‌ن دادگاوه فه‌رمانی ده‌ستگیر كردنیان بۆ ده‌رچووه".
ئاسایشی هه‌ولێر راشیگه‌یاندووه كه "هه‌ركه‌سێك كارێكی نایاسایی ئه‌نجام بدات له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێت له‌هه‌ر ئاست و پۆستێكدا بێت".
PM:10:04:04/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 872
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت