هێزێکی زۆری ئەمنی رەوانەی زیقار کراو قەدەغەی هاتووچۆ راگەیەندرا


وێستگەنیوزـ

وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگری عێراق هێزێکی زۆری ئەمنیی و سەربازییان رەوانەی پارێزگای زیقار لە باشووری عێراق کردووە، بەهۆی شەڕی عەشایەرییەوە لە شارۆچکەی سەلاحەدینی پارێزگاکەش قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەندرا.

بەهۆی ئەو شەڕە چەکدارییە عەشایەرییەی لە شارۆچکەی سەلاحەدینی پارێزگای زیقار تا درەنگانی شەوی رابردوو بەردەوام بوو، بەهۆیەوە ژمارەیەک کەس کوژراون، یەکێک لە کوژراوەکان بەڕێوەبەری هەواڵگری پارێزگاکەیە بەناوی عەزیز شەلال، گوایە لە کاتی نێوەندگیریی و هەوڵی کۆتاییهێنان بە شەڕوپێکدادانەکان بە گولـلەی وێڵ کوژراوە و ژمارەیەکیش لە ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان برینداربوون.

بەهۆی لە کۆنترۆڵ دەرچوونی دۆخەکە حکومەتی عێراق بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆی لە شارۆچکەی سەلاحەدین دەرکردووە و هێزێکی زۆری سەربازیی و ئەمنیی بۆ کۆنترۆڵکردنی شەڕ و ئاڵۆزییەکان رەوانەی پارێزگاکە کردووە.



PM:12:46:04/03/2024


ئه‌م بابه‌ته 628 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت