سودانی سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه ده‌كات
محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق
وێستگه‌نیوزـ
د. موسه‌ننا ئه‌مین، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاندووه، له‌سه‌ر داوای ئه‌وان محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له 16ی ئه‌م مانگه سه‌ردانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌كات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كگرتوو له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه، لە 4ی كانوونی یه‌كه‌می 2023، لەکاتی سەردانی شاندی یەکگرتوو لەگەڵ جەنابی ئەمینداری گشتی حزبه‌كه، د. موسەننا ئەمین چەند داوایەکی پێشکەش بە سودانی کرد.
له باره‌ی داواكارییه‌كانه‌وه هاتووه:
1- سەردانی هەڵەبجە لە یادی کارەساتەکە و دەربڕینی هاوسۆزی پێویست و دانیشتن لەگەڵ نوێنەرانی خەڵکدا.
2- بەشداری لە ئاوەدانکردنەوەی شارەکە وەک دروستکردنی دەروازەی نێودەوڵەتی سازان یان هەر پڕۆژەیەکی تر.
3- تیپەڕاندنی یاسای بە پارێزگا بوونی ھە‌ڵە‌بجە.
4- جەنابیان داوا بکەن لە (مجلس الدولە ) کە خێرا بکەن لە ناردنی هەمواری یاسای زیندانە سیاسیەکان کە مافی قەرەبوی هەڵەبجە و دەوروبەری تیادایە بە مووچەی مانگانە.
د. موسه‌ننا ئه‌مین، ئه‌وه‌شی وتووه، تا ئێستا چوار جار لەگەڵ نووسینگەی سودانی کردوەتەوە و ده‌ڵێت: "هیوادارم سەربگرێت و خێری وڵاتی تیایدا بێت و حوکمرانانی عێراق و هەرێم ئاوڕێکی جیددی بدەنەوە لەو شارە کارەساتــبارە".
ده‌شڵێت: "محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ره‌زامه‌ندی نیشانداوه بۆ ئه‌وه‌ی له 16ی ئازار، ساڵیادی كیمیا بارانكردنی هه‌ڵه‌بجه سه‌ردانی ئه‌و شاره بكات".
AM:11:43:04/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1228
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت