كچه كوردێكی ئێزدی دوای 10 ساڵ له ده‌ستی داعش ئازاد كرا
وێستگه نیوزـ
دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی عێراق کچه كوردێكی ئێزیدیان ئازاد كرد کە لە ساڵی 2014 لەلایەن داعشەوە رفێندراوه‌و تا ئه‌مساڵ له‌ناو خاكی سوریادا بووه.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە بەیاننامەیەکدا باسی لەوە کرد، کارمەندانی دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی عێراق توانیان کچێکی ئێزیدی بەناوی (کۆڤان عیدۆ خەرتۆ) ئازاد بکەن، کە لە ساڵی 2014 و دوای هێرشی داعش بۆ سه‌ر شنگال لەلایەن ئه‌و رێکخراوە رفێندرابوو.
ئاشكراشیكردوه كه ئۆپەراسیۆنەکە بەپێی زانیاری هەواڵگریی ورد لەبارەی شوێنی کچەکە لەناو خاکی سوریادا ئەنجامدرا و دواتر كچه‌كه گەڕێندرایەوە وڵات و بە خانەوادەکەی شاد کرایەوە.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، خانه‌واده‌ی كچه ئێزدییه‌كه سوپاسی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ده‌زگای هه‌واڵگریی عێراقیان كردوه كه به‌رده‌وام چاودێریی دۆسیه‌ی رفێندراوه‌كان ده‌كه‌ن.
PM:11:06:02/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1088
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت