ئاسایشی هه‌ولێر: دوو بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر دەستگیرکران
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی دوو بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی بڕی (٥) کیلۆگرام له مادده‌ی هۆشبه‌ری راگه‌یاند.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاسایشی هه‌ولێر رایگه‌یاندوه: لە بەردەوامی هەوڵەکانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و دەستگیرکردنی تۆمەتباران، ئه‌مرۆ شه‌ممه دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش توانرا بڕی (٥)کیلۆ گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری (کریستاڵ)، دوای هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەکان، دەستی بەسەردا بگیرێت .
ده‌شڵێت: له هه‌مان چالاكیدا دوو بازرگان دەستگیرکران کە لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌وه ماوەیەکی زۆر بوو بەدوایانه‌وه بوون کە یەکێک بوون لەو سەرچاوانەی ئەم ماددانەیەیان دەگەیاندە ناو شاری هەولێر و لەوێش ساغییان دەکردەوەو گەنج و لاوی کوردیان بەهۆیەوە بەلاڕێدا دەبرد .
PM:06:24:02/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 624
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت