خۆپیشانده‌ران وته‌یه‌كی بافڵ تاڵه‌بانی ده‌كه‌نه دروشم و دژایه‌تی بۆ پرۆژه‌یه‌كی مه‌سرور بارزانی ده‌رده‌بڕن
وێستگه‌نیوز-
"لۆ مارێ" كه قسه‌یه‌كی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه و له‌ماوه‌ی رابردوودا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو، یه‌كێك له دروشمه‌كانی خۆپیشاندانی ئه‌مڕۆی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی بوو، دژایه‌تی پرۆسه‌یه‌كی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمیشیان پێكرد.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2ی ئاداری 2024 مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی بۆ پشتیوانی له بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی عێراق سه‌باره‌ت به گواستنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ھه‌رێم بۆسه‌ر بانكه فیدراڵییه‌كان له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه خۆپیشاندان ئه‌نجام دا.
مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی له خۆپیشاندانه‌كه‌دا چه‌ندین دروشمیان ده‌وته‌وه و یه‌كێك له دروشمه‌كان "هه‌ژماری من لۆ مارێ" بوو.
وتنه‌وه‌ی ئه‌م دروشمه‌ش له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه دوو به‌شه، به‌شێكیان وتنه‌وه‌ی وته به‌ناوبانگه‌كه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه "لۆ مارێ" و به‌شه‌كه‌ی تر دژایه‌تی پرۆسه‌ی "هه‌ژماری من"ه كه مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی به یه‌كێك له پرۆژه سه‌ركه‌وتووه‌كانیانی هه‌ژمار ده‌كه‌ن.
پێشتر مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین جار شانازی به‌و پرۆژه‌یه‌وه كردووه و رایگه‌یاندووه كه "هه‌ژماری من؛ یه‌كێكه له‌و ده‌ستپێشخه‌رییه درێژخایه‌نانه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م، كه بۆ به‌دیجیتاڵكردنی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان و زیادكردنی خۆشگوزه‌رانیی هاووڵاتییان و ئاسانكاری بۆ بازرگانی له كوردستاندا ده‌یخاته‌ڕوو".
لای خۆیه‌وه ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابووری رایگه‌یاندووه كه "پڕۆژەی (هەژماری من) هەنگاوی گرنگی بڕیوە و لە بەرژەوەندی فەرمانبەرانە".
به‌ڵام ئه‌وه‌تا مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی به ئاشكرا و به به‌كارهێنانی وته به‌ناوبانگه‌كه‌ی بافل تاڵه‌بانی، پرۆژه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی ره‌تده‌كه‌نه‌وه و هاوار ده‌كه‌ن "هه‌ژماری من لۆ مارێ" .
PM:01:06:02/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 6484
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت