له رووداوێكی هاتووچۆدا 8 كه‌س بریندار بوون
وێستگه نیوز-
شه‌وی رابردوو رووداوێكی هاتووچۆ له‌سه‌ر ڕێگای ناحیه‌ی (شێخ ته‌ویل) هه‌شت برینداری لێكه‌وته‌وه.
هاتووچۆی گه‌رمیان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له‌سه‌ر ڕێگای ناحیه‌ی (شێخ ته‌ویل) به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبیلێكه‌وه هه‌شت كه‌س برینداربوون و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران".
هاتووچۆی گه‌رمیان ده‌ڵێت: "له‌سه‌ر ڕێگای ناحیه‌ی شێخ ته‌ویل ئۆتۆمبێلێكی جۆری (نیسان پیكاب)وه‌رگه‌ڕا، به‌هۆیه‌وه شۆفێر و حه‌وت سه‌رنشینی ئۆتۆمبیله‌كه برینداربوون".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "سه‌رجه‌م برینداره‌كان به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر گه‌یه‌نرانه نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید (مه‌لا ئه‌حمه‌د كه‌لاری) له باوه‌نور".
هاتووچۆی گه‌رمیان راشیگه‌یاند كه لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه له‌لایه‌ن تیمی هاتووچۆه ده‌ستی پێكردووه.
AM:09:06:02/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 596
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت