چۆن موچه له بانكه حكومیه فیدراڵیه‌كانه‌وه وه‌رده‌گیرێ؟ په‌رله‌مانتارێك روونی ده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز-
په‌رله‌مانتارێكی كورد له په‌رله‌مانی عێراق روونیده‌كاته‌وه كه به‌پێی بڕیاری دادگای فیدراڵی، چۆن موچه له بانكه حكومیه فیدراڵیه‌كانه‌وه وه‌رده‌گیرێ و ئاماژه به‌وه‌شده‌كات كه ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاره‌كه جێبه‌جێ نه‌كات، ئه‌وه هه‌ر فه‌رمانگه و وه‌زاره‌تێك خۆی ده‌توانێ بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌رێم بڕیاره‌كه جێبه‌جێ بكات.
سۆران عومه‌ر سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه "حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی بۆ جێگیركردنی موچه له‌ڕێی بانكه حكومیه فیدراڵیه‌كانه‌وه جێبه‌جێ بكات و كات به‌فیڕۆ نه‌دات ئه‌وه كارێكی باش ده‌كات بۆ خۆی و بۆ موچه‌خۆران. ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كه‌ش جێبه‌جێ نه‌كات ئه‌وه هه‌ر فه‌رمانگه و وه‌زاره‌تێك خۆی ده‌توانێ ڕاسته‌وخۆ بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌رێم بڕیاره‌كه جێبه‌جێ بكات ".
سۆران عومه‌ر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "ئه‌وكاته حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بێ به‌رپرسیارێتی ئه‌و دۆخه هه‌ڵبگرێ كه ده‌خولقێت".
ده‌شڵێت: "بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتحادی و هه‌رێمی پابه‌ند كردووه به جێگیركردنی موچه‌ی هه‌موو فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و سودمه‌ندانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌ڕێی بانكه فیدراڵیه حكومیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "دادگا میكانیزمی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی دیاری كردووه؛ له‌سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی پێویست كردووه له‌ڕێگای سه‌رجه‌م بانكه فیدراڵیه‌كانه‌وه ڕێوشوێنی پێویست بگیرێته به‌ر بۆ كارئاسانی جێگیركردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم تاكو له‌شوێنی نیشته‌جێبونیان موچه‌كه‌یان وه‌ربگرن".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره باس له‌وه ده‌كات كه "وه‌زاره‌تی دارایی عێراقیشی پابه‌ند كردووه به هه‌ماهه‌نگی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوانه‌ی هه‌رێم به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم، بۆ جێگیركردنی موچه‌كانیان له‌بانكه فیدراڵیه‌كانه‌وه بۆ ئه‌مساڵ و ساڵانی داهاتوو".
ئەوەشیخستووەتەڕوو كه "میكانیزمی ئه‌مه‌شی به‌وجۆره دیاریكردووه: لیستی موچه‌كان راسته‌وخۆ ده‌درێت به‌وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، به‌رپرسی یه‌كه‌می ئه‌و وه‌زاره و فه‌رمانگانه‌ی هه‌رێم به‌رپرسیارێتی لیسته‌كان له‌ئه‌ستۆ ئه‌گرن له‌ڕوی ژماره‌ی موچه‌خۆران و پله‌كانیان و بڕی موچه‌كانیان و به‌ڵگه‌نامه‌كانیان، كه‌سی یه‌كه‌می ئه‌و وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌یه واژۆی خۆی ده‌خاته سه‌ر لیسته‌كه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی دارایی و به‌ڕێوه‌به‌ری وردبینی و به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌رچاوه مرۆییه‌كان، ئه‌م لیستانه ده‌درێت به‌وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ ئه‌ویش ڕه‌وانه‌ی بانكه فیدراڵیه‌كانی ده‌كات بۆ كردنه‌وه‌ی هه‌ژماری فه‌رمانبه‌ران، تاكو ئه‌وه‌ش ئه‌نجام ده‌درێ به‌و لیسته موچه‌كانیان وه‌رده‌گرن".
سۆران عومه‌ر راشیگه‌یاندووه كه "به‌م جۆره ده‌توانرێ پرۆسه‌ی (توگین) جێگیركردنی موچه له‌بانكه حكومیه فیدراڵیه‌كانه‌وه جێبه‌جێ بكرێت".
AM:08:38:02/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1316
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت