نرخی نه‌وت و زێڕ به‌شێوه‌ی به‌رچاو به‌رزبوونه‌وه
وێستگه نیوزـ
نرخی نه‌وتی خاو و برێنت و زێڕ له بازاڕه‌كانی جیهان روویان له به‌رزبوونه‌وه كرد به‌جۆرێك نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت 83 دۆلاری تێپه‌ڕاند.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2ی ئاداری 2024، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌رزبووه‌وه بۆ 83 دۆلار و 56 سه‌نت، له كاتێكدا دوێنێ به 82 دۆلار و 27 سه‌نت بوو.
هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به‌رزبووه‌وه بۆ 79 دۆلار و 97 سه‌نت له كاتێكدا دوێنێ به 78 دۆلار و 55 سه‌نت فرۆشرا.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ له بازاڕه‌كانی جیهان یه‌ك ئۆنسه زێڕ به‌رزبووه‌وه بۆ دوو هه‌زار و 82 دۆلار، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه دوێنێ به دوو هه‌زار و 47 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
AM:08:25:02/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 688
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت