مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی بڕیاری خۆپیشاندانیان دا
وێستگه‌نیوز-
مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی بڕیاریاندا خۆپیشاندانی پاڵپشتی بۆ بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی تایبەت بە ڕاستەوخۆ دابەشکردنی مووچە ئه‌نجام بده‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه‌نیوز كه‌وتووه، مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی بانگه‌وازێكیان بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "به‌مه‌به‌ستی پشتگیری چه‌سپاندنی دابه‌شكردنی راسته‌وخۆی مووچه له‌لایه‌ن به‌غداوه، رۆژی شه‌ممه 2024/3/2 كاتژمێر 10ی سه‌رله‌به‌یانی خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری به‌رفراوان له به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
داواكاریشن له سه‌رجه‌م مامۆستایان، فه‌رمانبه‌ران، خانه‌نشینان، وانه‌بێژان و خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌كان كه ئاماده‌ی خۆپیشاندانه‌كه بن.
رۆژی 21ی شوباتی 2024، دادگای باڵای فیدڕاڵی بڕیاری دا كه محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێڕاق ئه‌ركی پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌ستۆ بگرێت حكومه‌تی عێراق پابه‌ندبێت به پێدانی مووچه‌ی مووچه‌خۆر و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و نابێت له‌مه‌ودوا قه‌رز بدرێته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی دابه‌ش بكات.
PM:11:38:29/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 1488
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت