له‌ كه‌ركوك نرخی گۆشتی سور جێگیر ده‌كرێت و هه‌رزان ده‌بێت


وێستگه‌نیوزـ

ئیدارەی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند، لە سبەینێوە نرخی گۆشتی سوور لە پارێزگاکە جێگیر دەبێت و نرخی کیلۆیەک گۆشت بەپێی جۆرەکەی لەنێوان 14 بۆ 18هەزار دیناردا دەبێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی شوباتی 2024، ئیدارەی پارێزگای کەرکوک نوسراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لە رۆژی یەکی مانگی ئازارەوە، نرخی گۆشتی سوور لە بازاڕەکانی شارەکەدا جێگیر دەکەن.
سلێمانی؛ لە رووداوێکی سەختی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

ئاماژە بەوەش کراوە، کیلۆیەک گۆشتی گوێرەکە بە ئێسکەوە نرخەکەی 14 هەزار دینار دەبێت، کیلیۆیەک گۆشتی نەرمەی گوێرەکە نرخەکەی 16 هەزار دینار دەبێت، کیلۆیەک گۆشتی بەرخیش، نرخەکەی 18 هەزار دینار دەبێت.

ئەوەش هاتووە، کیلۆیەک گۆشتی مریشک لە بازاڕەکانی شارەکەدا بە سێ هەزار و 500 دینار دەبێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا، نرخی گۆشتی سوور لە بازاڕەکانی عێراق و بەتایبەت هەرێم بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەوە و نرخی کیلۆیەک گۆشتی سوور لەنێوان 20 بۆ 24 هەزاردایە.


PM:03:45:29/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 624 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت