وته‌بێژی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر ژماره‌ی دوكانه سووتاوه‌كانی بازاڕی له‌نگه‌ی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
وته‌بێژی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر ئاشكرایكرد كه سه‌دا 15ی دوكانه‌كانی بازاڕی له‌نگه سووتاون، كه له‌نێوان 150 بۆ 200 دوكانن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، كاروان میراوده‌لی، وته‌بێژی به‌رگریی شارستانیی هه‌ولێر وتی: "له ئاگره‌كه‌ی بازاڕی له‌نگه‌دا توانیویانه سه‌دا 85ی دوكانه‌كان له سووتان بپارێزن".
كاروان میراوده‌لی بۆ رووداو وتیشی: "ژماره‌ی دوكانه سوتاوه‌كان له‌نێوان 150 بۆ 200 دوكانن".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه تاوه‌كو ئێستا هۆكاری ئاگره‌كه‌ی بازاڕی له‌نگه كه دوێنێ كه كاتژمێر 7:15 خوله‌كی شه‌وی رابردوو كه‌وته‌وه نازانن و بۆ زانینی لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردووه.
سووتانی ئه‌و ژماره دووكانه له كاتێكدایه، له بازاڕه‌كه‌دا نزیكه‌ی 2 هه‌زار و 400 دوكان هه‌ن.
به‌وته‌ی چه‌ند كاسبكار و شایه‌تحاڵێك له بازاڕی له‌نگه‌وه "له‌كاتی رووداوه‌كه‌دا دزی-ی زۆریان لێكراوه".
پێشتر ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان وتی: "به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ژماره‌یه‌كی زۆر له دوكانه‌كانی بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر سووتاون".
پارێزگاری هه‌ولێر باسی له‌وه كرد كه "به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه 20 كه‌س ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون و هیچیان به‌هۆی سووتانه‌وه نه‌بووه و دۆخی ته‌ندروستییان باشه و به‌شێكیان كارمه‌ندانی به‌رگری شارستانی بوون".
ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه ئاگر له‌و بازاڕه‌دا بكه‌وێته‌وه، له ساڵانی رابردوودا چه‌ندین جار ئاگر له‌و بازاڕه‌دا كه‌وتووه و زیان به خاوه‌ن دوكانه‌كان گه‌یشتووه.
PM:04:49:28/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 952
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت