هاتوچۆی سلێمانی: رێگای تونێلی پێشڕه‌و بۆ هه‌وار شاری داخراوه‌


وێستگه‌ نیوزـ

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی سلێمانی رێنمایی شۆفێران ده‌دات و ئاگاداریان ده‌كاته‌وه‌ كه‌ لە کەشوهەوای بەفرباریندا شۆفێریکردن بۆ دوو هێندە قورس دەبێت بۆیە لەسەر تۆی شۆفێر پێویستە کە بۆ سەلامەتی خۆت و کەسانی دەوروبەرت ئه‌م ڕێنماییانه‌ بە تەواوی جێبەجێ بکات.

1. کەمکردنەوەی خێرایی بۆ ڕادەیەک کە توانای وەستاندنەوەی ئوتومبیلەکەت هەبێت واتە لە ناو شارەکان خێرایی لە 30 بۆ 50 کلم/ کاتژمێرێک و نابێت زیاتر بێت هەروەها بۆ دەرەوەی شارەکان لە 60 کلم یان کەمتر بەگوێرەی بارودۆخی شەقامەکە خێرایی کەم و زیاد دەکەیت.

2. پاراستنی ماوەی سەلامەتی لەنێوان ئوتومبیلەکەی خۆت و ئوتومبیلی بەردەمت، ئەم خاڵە گرنگییەکی زۆری هەیە چونکە توانای وەستاندنەوەی ئوتومبیل لە بەفر باریندا کەم دەکات بۆیە پێویستە ماوەیەکی دیاریکراوت هەبێت بۆ وەستاندنەوەی ئوتومبیل.

3. ئیشکردنی ڕووناککەرەوە(گڵۆپ)ی نزم و ڕووناککەرەوەی تەم گرنگییەکی زۆری هەیە چونکە بارینی بەفرو بوونی تەم ڕێژەی بینین کەم دەکاتەوە.

4. دڵنیابوون لەوەی کە ئوتومبیلەکەت کەم و کوڕی نییە و پێویستە بانزینی تەواو لە ئوتومبیلەکەتدا بێت بۆکاتی پێویست و قەرەباڵغی.

5. بوونی بەتانییەک لە ناو ئوتومبیلەکەت بۆکاتی پێویست.

6. نابێت شۆفێر بە شپرزەیی و لەناکاو ئیستۆپ بگرێت بەڵک و بەنەرمی و لەسەرخۆیی.

7. سەردان نەکردنی ناوچە شاخاوییەکان بەهیچ شێوەیەک بەمەبەستی گەشت و بەسەربردنی کات.
8. لەکاتی بوونی حاڵەتی نەخوازراو ڕاستەوخۆ پەیوەندی بکرێت بەلایەنە پەیوەندیدارەکان.
هاتوچۆ 188
پۆلیسی فریاکەوتن 104
فریاگوزاری تەندروستی 122
بەرگری شارستانی 115


AM:10:36:28/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 956 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت