سبه‌ینێ شایسته‌ داراییه‌كانی وانه‌بێژانی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر دابه‌ش ده‌كرێت


وێستگه‌ نیوزـ

بەڕێوەبەرایەتی پەروردەی دەوروبەری هەولێر مامۆستایانی وانه‌بێژی ئاگادار كرده‌وه‌ كه‌ سبەینێ چوارشه‌ممه‌ دەست بە دابەشکردنی شایستە داراییەکانیان ده‌كرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پەروردەی دەوروبەری هەولێر ده‌ڵێت: ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکانی سنووری بەڕیوەبەرایەتییان دەکەن سبەینێ سەردانی بەشی ژمێریاریی پەروەردەکە بکەن بەمەستی وەرگرتنی پارەی وانەبێژان.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ بەپێی رێنمایی ژمارە 14ی وەزارەتی دارایی، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن، لەنێوان 250 بۆ 350 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیشن 250 بۆ 400 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت.



PM:03:56:27/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 724 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت