وه‌فده‌كه‌ی دیوانی چاودێریی عێراق گه‌یشته هه‌ولێر
وێستگه نیوزـ
ئه‌مشه‌و وه‌فدی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق گەیشتە هه‌ولێر و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت لە سبەینێ یه‌كشه‌ممەوە بە هاوبەشی لەگەڵ دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان، دەست بە کۆبوونەوەکانیان دەکەن، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه دیوانی چاودێریی دارایی عێراق لە مانگی ئابی 2023، وردبینی لە خەرجی و داهاتەکانی شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2023ی هه‌رێم کرد.
له‌باره‌ی گه‌یشتنی وه‌فده‌كه هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "بەمەبەستی وردبینیکردن لە خەرجی و داهاتەکانی هەرێمی کوردستان، شاندەکەی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق هاتوون و دەیانەوێت وردبینی بۆ شەش مانگی دووەمی ساڵی رابردوو بکەن."
وتیشی "سبەینێ، کۆبوونەوەکان بە هاوبەشی لەگەڵ دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکەن و، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری و سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن."
به‌وته‌ی هونه‌ر جه‌مال، "ئەم رێکارانە بەشێکن لە جێبەجێکردنی یاسای بودجەی گشتی، کە دەبێت هەموو سێ مانگ جارێک بە هاوبەشیی هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان و عێراق وردبینی بۆ داهات و خەرجییەکان بکەن."
PM:08:46:24/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 1256
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت