دوو مەترسیدارترین سەرکردەی داعش لە دەرەوەی عێراق دەستگیرکران


وێستگه‌ نیوزـ

له‌ ئۆپراسیۆنێكی تایبه‌تی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق، دوو سه‌ركرده‌ی داعش لەدەرەوەی عێراق ده‌ستگیركران كه‌ به‌ "مەترسیدارترین سەرکردەی رێکخراوی داعش" داده‌نرێن.

ئەمڕۆ شەممە، شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند:" بە چاودێری راستەوخۆی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و بە هەوڵی هەواڵگری کە چەند ساڵێکی خایان، هێزەکانی دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی توانیان دوو لە مەترسیدارترین سەرکردەکانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش لە دەرەوەی سنوورەکانی وڵات دەستگیربکەن، کە لە چەندین تاوانی قێزەون تێوەگلابوون.

باسی لەوەشکرد، یەکێک لەوانەی دەستگیکراوە ناوی عیسام عەبد عەکی سوعەیدان ناسراو بە ئەبو زەید-ە کە بەرپرسی راگەیاندنی ویلایەتی فەلوجە بووە و لە دوای 2014ەوە بەرپرسی هەموو کارەکانی راگەیاندنی رێکخراوەکە بووە، کە لە شەهیدکردنی سەرباز کازم روکابی تێوەگلاوە و هەروەها دیمەنی شەهیدکردنی دوو سەربازی دیکەی بەناوەکانی مستەفا عەزاری و سەمیر موراد دەلەوی تۆمارکردووە.

راشیگەیاند، تیرۆرستی دووەم ناوی بەشیر عەب عەلی سوعەیدانە کە ناسراوە بە ئەبو ئەحمەدی پەیوەندییەکان، کە بە هەمان شێوە بەرپرسی هەموو کردەوە تیرۆرستییەکانی داعش بووە لە فەلوجە دوای ساڵی 2014، کە ئەرکی سەرەکی شکاندنی کۆدی پەیوەندییەکانی سەرکردایەتی رێکخراوەکە بووە.


PM:07:36:24/02/2024






ئه‌م بابه‌ته 1232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت