كه‌شناسێك: له ناوچه شاخاویه‌كانی ھه‌ولێر كڕێوه‌به‌فر و له‌سه‌نته‌ری سلێمانی به‌فر ده‌بارێت
وێستگه‌نیوز-
كه‌شناسێكی كورد هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی سبه‌ینێ ره‌شه‌با و وشكه سه‌رمای سیبیریا ده‌ستپێده‌كات و راشیده‌گه‌یه‌نێت كه پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌ی به‌رچاو نزمده‌بنه‌وه و له ناوچه شاخاویه‌كانی ھه‌ولێر كڕێوه به‌فر ئه‌بێت و پێشبینی بارینی به‌فر له‌سه‌نته‌ری سلێمانی ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24ی شوباتی 2024، ئاراس جه‌بار كه‌شناسی كورد له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له به‌ره‌به‌یانی سبه‌یمێ یه‌كشه‌مه‌وه 25/2/2024 له‌ئه‌نجامی كاریگه‌ری به‌ھێزی به‌رزه‌پاڵه‌په‌ستۆی سیبیری له سه‌ر ناوچه‌كانی وڵاتی ئێران و باكوری ئێران شه‌پۆلێكی وشكه سه‌رما ناوچه جیاجیاكانی ھه‌رێمی كوردستان ئه‌گرێته‌وه".
ئاراس جه‌بار ده‌ڵێت: "هاوكات بای باكووری رۆژھه‌ڵات چالاك ده‌بێت به‌تایبه‌ت له‌ناوچه شاخاویه سنورییه‌كان و ناوچه‌كانی پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌ی راپه‌رین و شاخاویه‌كانی خۆرھه‌ڵاتی پارێزگای ھه‌ولێر به‌خێرای 20 تا 40 كیلۆمه‌تر و ھه‌ندێك كات بۆ زیاتر له 50 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا چالاك ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "پله‌كانی گه‌رما له‌م ناوچانه‌دا سبه‌ی به‌راورد به ئه‌مڕۆ 4 تا 6 پله نزمبوونه‌وه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت".
ئه‌و كه‌شناسه ده‌شڵێت: "ھه‌ست به سه‌رمایه‌كی زۆر ده‌كرێت له‌گه‌ڵ دابه‌زینی پله‌ی گه‌رمی بۆ ژێر سفر و به‌ستن له‌ناوچه شاخاویه‌كاندا".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "له ناوچه‌كانی دیكه‌ی ھه‌رێمدا كاریگه‌ری ئه‌م ئاراسته بایه كه‌متر ئه‌بێت به‌خێرای 15 تا 25 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا و پله‌كانی گه‌رماش 2 تا 3 پله نزمده‌بێته‌وه، ئاسمان ساماڵ و كه‌مێك په‌ڵه ھه‌وری ئه‌بێت له‌ناوچه شاخاویه سنوریه‌كانی ھه‌ولێر كڕێوه به‌فر ئه‌بێت.
ئه‌و كه‌شناسه پێشبینی كردووه كه "كاریگه‌ری بای به‌ھێز و وشكه سه‌رما به‌چالاكی تا رۆژی سێشه‌ممه 27/2/2024 به‌رده‌وامی ئه‌بێت له رۆژی سێشه‌ممه‌وه كاریگه‌ری كه‌مده‌بێته‌وه به‌ڵام به‌رده‌وامی ئه‌بێت تا رۆژانی سه‌ره‌تای مانگی داھاتوو".
ئاراس جه‌بار راشیگه‌یاندووه كه "له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی ئه‌م وشكه سه‌رمایه‌دا رۆژی سێشه‌مه 27/2/2024 له‌ئه‌نجامی كاریگه‌ری نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی ساردی سه‌ره‌وه‌ی به‌رگه‌ھه‌وا له‌ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه شه‌پۆلێكی لاوازی بارانبارینی پچڕ پچڕ ناوچه جیاجیاكانی رۆژئاوا و ناوه‌راستی عێراق ئه‌گرێته‌وه و كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله رۆژی چوارشه‌مه 28/2/2024 ناوچه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان ئه‌گرێته‌وه به نمه بارانی پچڕ پچڕ و بارینی به‌فر به‌رێژه‌ی مامناوه‌ند له‌ناوچه شاخاویه‌كاندا وه پێشبینی بارینی به‌فر له‌سه‌نته‌ری شاری سلێمانیش ئه‌كرێت و كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله كورت خایان ئه‌بێت و به‌ره‌به‌یانی رۆژی پێنجشه‌مه 29/2/2024 كۆتای پێدێت".
AM:10:39:24/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 1452
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت