گۆڕانكاری له‌ كارتی نیشتمانیدا ده‌كرێت


وێستگه‌نیوزـ

عەمید ئەحمەد مەعمووری، بەڕێوەبەری گشتی كارتی نیشتمانی عێراق لە چاوپێكەوتنێكدا رایگەیاند، تا ئەمڕۆ زیاتر لە 36 ملیۆن و 714 هەزار هاووڵاتی بوونەتە خاوەنی كارتی نیشتمانی، ئاشكرایشی كرد، به‌نیازن دیزاینی كارتی نیشتمانی بكه‌نه‌ ره‌نگاوره‌نگ.

باسی له‌وه‌شكرد: "نزیكەی هەشت ملیۆن عێراقی ماون كارتی نیشتمانیان بۆ چاپ بكرێت، وتیشی، "لەسەرەتای ئەمساڵەوە ملیۆنێك و 657 هەزار كەس كارتەكەیان بۆ دەرهێنراوە و تەنیا لە 24 كاتژمێری رابردوودا 42 هەزار و 704 کارتی نوێ لە تەواوی عێراقدا بۆ هاووڵاتییان چاپکراوە".

ئاماژەی بەوەشکرد: "پلانێكی تری بەڕێوەبەرایەتییەكەیان، بەنیازن دیزاینی ئێستای كارتی نیشتمانی بگۆڕن و ئەوانەی تا ئێستا كارتەكەیان بۆ دەرنەكراوە، دەبنە خاوەنی چاپی رەنگاورەنگ و دیزاینی نوێی كارتی نیشتمانی".


AM:10:11:24/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 13724 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت